هێزە ئەمنییەکان سەردانی کامپی پەنابەرانی سەرێکانیان کرد

ئەندامانی یەپەژە، یەپەگە، قەسەدە، ئەنجومەنی سەربازی سوریانی، دیسپلینی سەربازی، ئەرکی خۆپاراستن و ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان، بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا و جەژنی قوڕبان سەردانی کەمپی پەنابەرانی سەرێکانیان کرد.

ئەندامانی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) و ئەنجومەنی سەربازی سووریانی، دیسپلینی سەربازی، دەستەی ئەرکی خۆپاراستن و ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردانی کەمپی پەنابەرانی سەرێکانیان کرد.

'داواکاری سەرەکی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادکردنی شارەکانی داگیرکراوە'

ئایدا سەما ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان ڕایگەیاند، سەرەڕای سەختییەکان، گەلی سەرێکانی سوورە لەسەر ئەوەی خۆیان لە دژی مەرجەکانی کۆچ ڕابگیرێت و وتی، لەژێر چادرەکان پێشوازیان لە جەژن و ساڵیادی شۆرشی رۆژئاوا کرد. داواکاری سەرەکی گەلەکەمان ئەوەیە، کە ڕێبەری گەلی دیموکراتیک عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت و لە ماوەیەکی کورتدا جەژنی خۆی لە شارەکانیان پیرۆز بکەن و هیوای گەلەکەمان مەزنە، بۆیە بەر بە هەموو جۆرە بەربەست و زەحمەتیەک دەگرن تا کۆتایی بە دوای رێچکەی شەهیدەکانمان دەکەوین"

ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی بروسک حەسەکە جەژنی بەرخۆدان لە تەواوی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پیرۆز کرد و گوتی: «بەڕاستی سەرەڕای ئێش و ئازارەکان، گەلەکەمان بۆ بینینی ڕۆژانی ئازاد تێدەکۆشێت تێکۆشانی گەلەکەمان هیوای ڕۆژانی ئازادی لە دڵماندا زیاتر کردووە خواستی گەلەکەمان لە سەرێکانی گەڕانەوە بۆ شارەکەیان ئەمە ئەرکی سەرەکی خەڵکە بۆ ئێمە کە جێبەجێی بکەین ئەوەش بە ئیرادەی گەلەکەمان و هێزەکانمان دەکرێت"

ئەندامی یەپەژە نەجبر عیسا ئەوەشی وەبیرهێنایەوە، کە لە سەرێکانیێ کە داگیرکراوە، جەژنی گەلەکەیان پیرۆز دەکەن و وتی "ئێوەی ئاوارە بە تێکۆشانی خۆتان دەبنە هێزێکی گەورە بۆ ئێمە هاوکات ئەم دۆخە بۆ ئێمە زۆر قورسە چونکە لە شاری حەسەکە هەم کێشەی ئاو و هەم کارەبا هەیە کە خەڵکەکەمان تووشی زەحمەتی دەکات چونکە نەک هەر مەرجەکانی ژیان ، وەک خەڵک تووشی کۆمەڵکوژییەکی ڕەگەزی بوونەتەوە . ڕاستییەک هەیە کە دوژمنەکەمان، دەوڵەتی مافیا و چەتەکانی تورکیا لەسەر خاک، نەک تەنها پێداویستیە زیندووەکان دەبڕێت، بەڵکو هەوڵ دەدات هەبوونی ئێمە لەناو ببات سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگییانە، هەر چیمان پێدەکرێت، ئێمە وەک شەڕڤانانی ئەو خەڵکە تا کۆتایی بۆ گەلەکەمان تێدەکۆشین ئێمە تا کۆتایی بە شوێن پێی شەهیدەکانماندا دەکەوین ئێمە وەک هەڤاڵی شەهیدانمان بۆ پاراستنی گەلەکەمان گیانی خۆمان بەخت دەکەین"

'هیوا و داواکارییەکانی گەلەکەمان جێبەجێ دەکەین'

مستەفا تەل بەراک ئەندامی دەستەی ئەرکی خۆپاراستنیش وتی:"پشتیوانی گەل بۆ ئێمە چێژێکی گەورە بوو بەهۆی ئەوەوە تووشی چەندین زەحمەتی و ناخۆشی بوونەوە، بەڵام هێشتا بەگەرمی پێشوازی لە جەژنی قوربان دەکەن. هیوایان ڕزگارکردنی شاری سەرکانیە، کە هێزێکی گەورەمان پێ دەدات ، جەژن لە گەلی ڕۆژڤا و سوریای دیموکرات پیرۆز دەکەم"

هەروەها بەرخودان حەسەکە ئەندامی دیسپلینی سەربازی جەژنی لە گەل پیرۆز کرد و گوتی: «هیوای خەڵکی سەرێکانی گەڕانەوەیە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. هیوایان بە شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە هەیە چونکە ئەوان باوەڕیان بە منداڵەکانیان هەیە، ئەمە خۆشەویستییەکی گەورەمان پێ دەدات . ئەرکی سەرشانی ئێمەیە کە هیوا و ئاواتەکانی گەلەکەمان جێبەجێ بکەین ئێمە ئەم داوایەی گەلەکەمان جێبەجێ دەکەین"

دانیشتوانی سەرێکانی: ئێمە هیچ کاتێک دەست لە شەرەف و ئازادی خۆمان هەڵناگرین

ئەبو ئەحمەد، کە دانیشتووی کامپی سەرێکانییە، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هێزە سەربازییەکان و کەسوکاری شەهیدان دەربڕی و وتی"خانەوادەی ئەو شەهیدانەی سەردانیان کردووە، خۆشیان لە کامپی سەرێکانین. هەروەها لە گەڵ ئێمەدا لە زەحمەتی گەورەدان و وێڕای هەموو ئازار و سەختییەکان، بە سەردانکردنی کەسوکاری شەهیدان خۆشحاڵین.  ئێمە بڕوامان هەیە کە مافەکانمان و ئازادیی سەرۆکمان عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر دەکەین، تا کۆتایی بەرخۆدان و تێکۆشانی خۆمان زیاتر دەکەین و ئەو دڵڕەقی و بێبەزەییەی کە دەوڵەتی تورکیای مافیا و چەتەکان کردیان هەرگیز لە یاد ناکەین، ئێمە لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر کۆچمان کردووە، ئێمە 12 هەزار شەهیدمان لەسەر ئەم خاکە داوە و بەڵێن بە شەهیدەکانمان دەدەین کە بە شوێن پێی ئەوان بکەون و ئامانجی ئازادی بەدی بهێنن و تا کۆتایی ئێمە بەرخۆدان دەکەین و شەڕ دەکەین بۆ ئەوەی دوژمنە خوێناوییەکە لە خاکەکەمان دەربکەین و ئێمە هیچ کاتێک دەست لە شەرەف و ئازادی خۆمان هەڵناگرین.

 ف.ق