ئیشکگریی دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لە ٩٨هەمین ڕۆژدا بەردەوامە

ئەمینە شەنیاشار لە ٩٨هەمین ڕۆژی ئیشکگریی دادپەروەریدایە. شەنیاشار جارێکی تر لە بەردەم وەزارەت داوای دادپەروەری کرد.

لە 14ی حوزەیرانی 2018 لە ناوچەی پرسوسی شاری ڕوحا لە لایەن پاسەوان و کەسوکاری پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یڵدزەوە هاوژین و ٢ کوڕەکەی  ئەمینە شەنیاشار کوژران و بە پێی یاسا هیچ وڵامێکی بنەماڵەی شەنیاشار نەدرایەو، بەوبۆنەوە ئەمینە شەنیاشار دەستی بە ئیشکگریی دادپەروەری کردووە و لە 98ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە دایە ئەمینە شەنیاشار لەگەڵ کوڕەکەی، فەریت شەنیاشار، ئەندامی پەرلەمانی دەم پارتی ڕوحا، درێژە بە ئیشکگرییەکەیان دەدەن. پارێزەرانی یاسای کۆمەڵایەتی سەردانی بنەماڵەی شەنیاشاریان کرد.

پاشان دایە شەنیاشار لەگەڵ کوڕەکەی فەریت شەنیاشار چوونە ناو پەرلەمان.