لە گەڤەر بە چالاکیەکان گۆشگیری شەرمەزارکرا
گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە چەندین گەڕەکی گەڤەر شەرمەزارکرا.
گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە چەندین گەڕەکی گەڤەر شەرمەزارکرا.
دوێنێ شەو لە گەڕەکەکانی ئۆرمان، کشلە، دزە، جومهوریەت و گەڕەکە نوێییەکانی ناوچەری گەڤەری جولەمێرگ گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا. چالاکیەک لە چوارچێوەی پشتگیردان بوو بە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" و چالاکی زیندانیان. هەر وەها بۆ ناڕەزای دەربڕین سەبارەت بە دۆزی کۆبانێ.
لە چالاکیەکەدا ئاگر لە چەندین جێگەی شارەکەدا کرایەوە و پۆلیس بە گازی فرمێسک ڕێژ، گولەی پلاستیکی و ئاوپێداکردن هێرشی کردە سەر چالاکوانان.
لە چالاکیەکەدا بە بەردەوامی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "گەنجانی فیدایی ئاپۆیین" و "زیندانیانی سیاسی شکۆمانن" وترانەوە.