ئەندامی فەرمانگەی دەرەوەی بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خالید ئیبراهیم پەیوەست بە بابەتی گەڕانەوەی پەنابەران لە کەمپی هۆڵێ وە بۆ وڵاتەکانیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.
خالد ئیبراهیم باسی لەوەکرد لە تێکۆشانی دژ بە داعشدا بەڕیوەبەری خۆسەر بەرپرسیارێتتیەکی گەرورەی لە ئەستۆدایە، بۆیە پێویستە هاوپەیمانێتی نێونەتەوەیش بەشداربێت لەو ئەرکەدا و وتی: "بۆ کۆتایهێنان بە هەڕەشەکانی داعش لەسەر هەموو جیهان خەڵکی ئەم هەرێمە تێکۆشانی مەزنییان ئەنجام دا. هەرچەندە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە وەک جوگرافیا داعش لەناوبراوە، بەڵام لەو کاتەوە بەڕێوەبەری خۆسەر لە تێکۆشاندایە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی بیری داعشی لە هەرێمەکەدا."
خالد سەرنجی خستە سەر بوونی ئەو هەزاران بنەماڵەی داعشانە کە لە کەمی هۆڵێدان و هەروەها بە هەزاران چەتەی داعش لە زیندانەکان و وتی: "وەک دەزانین ئەو زیندانیانە ترسناکترین زیندانین لە گرتووخانەکاندا. هەروەها کەمپی هۆڵێ وەک بۆمبێکە لە نێو دەستماندا. بۆ ئیدارەدانی ئەمەش بەڕێوەبەری خۆسەر بەرپرسیارێتی زۆری لە ئەستۆدایە. بۆیە ئەم بەرپرسیارێتیە تەنها لە ئەستۆی بەڕێوەبەری خۆسەردا نیە، پێویستە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیش خاوەنداری لەم پرسە بکات. پێویستە پرسی داعش وەک پرسێکی نێونەتەوەی هەڵسەنگێنرێت.
بەڕێوەبەری خۆسەر هەموو کارێکی کردووە لە بەڕێوەبردنی کەمپی هۆڵێدا و هەرچی لەدەست بێت دەیکات، بەڵام هەندێک سەختی هەیە، لە ڕووی ئاسایش و ناسنامەوە. هاوڵاتییەکی زۆری زیاتر لە ٥٠ وڵاتی جیاواز لە کەمپی ڕۆژ و هۆڵێدا هەیە. پرسی بابەتی یەکلایکردنەوەی منداڵی ئەو بنەماڵانە هەیە. چارەسەرکرنی هەموو ئەم پرسانە زەحمەتی زۆری هەیە. بۆیە وەک چۆن لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا هاوپەیمانێتی نێو دەوڵەتی هێنرایە کایەوە، بۆ چارەسەرکرنی ئەم پرسانەش پێویست بە بەرپسیارێتی هەڵگرتنی کۆمەڵگەی نێونەتەوەی هەیە."
خالد ئاماژەی بەوەشکرد لە کاتی شەڕی داعشدا هەندێک لە بنەماڵەکان منداڵەکانیان لەدەستداوە، بۆیە لە ئێستادا لە نێوان بنەماڵەکاندا ناکۆکی و دووژمنایەتی هەیە و وتی: "لەبەر ئەم هۆکارە ڕادەستکردنەوەی ئەو داعشانە بە وڵاتەکانی خۆیان و یان گەڕانەوەی بنەماڵەی داعشەکان بۆ وڵاتی خۆیان کە کەم کەم ئەنجام دەدرێت، ناڕازیبوون دروستەبێت لە لایەن ئەو بنەماڵانەوە کە منداڵەکانیان بەدەستی داعش کورژاون، دەڵێن قبوڵ ناکەین خوێنی منداڵەکانمان بەم شێوەیە لە ئەرزدا بمێنێتەوە، دەیانەوێت ئەوانەی دەگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان دادگای بکرێن. بۆ ئەم پرسەش بەڕێوەبەری خۆسەر لەگەڵ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیدا لە نێو لێگەڕین و دۆزینەوەی چارەسەردا."