گەریلاکان حەقی کارەرییان یادکردەوە
گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار یەک لە پێشەنگانی تەڤگەری ئازادی کورد، حەقی کارەرییان یادکردەوە و وتییان: "بەو هێزەی لە گەل و ڕێبەرێتییەوە وەریدەگرین تێکۆشانمان زۆر مەزنتر دەکەین."
گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار یەک لە پێشەنگانی تەڤگەری ئازادی کورد، حەقی کارەرییان یادکردەوە و وتییان: "بەو هێزەی لە گەل و ڕێبەرێتییەوە وەریدەگرین تێکۆشانمان زۆر مەزنتر دەکەین."
گەریلای یەژا ستار خەملین جودی بە ئەڤین و پێزانینەوە لە کەسێتی حەقی کارەردا شەهیدانی مانگی گوڵان و هەموو شەهیدانی شۆڕشی بیرهێنایەوە و وتی: "شەهید حەقی کارەر هەڤاڵێک بوو کە لە نێو کۆمەڵەی سەرەتایی ڕێبەر ئاپۆدابوو بۆ دەستپێکردنی تێکۆشان. هەحقی کارەر کە شۆڕشگێڕێکی ئەنتەرناسیۆنالیست بوو لەو کاتەی فاشیزمی تورک زۆر کاریگەربوو، دۆزی کوردی قبوڵکرد و لە تێکۆشانماندا کارێکی گەورەی ئەنجامدا. تۆڵەی هەڤاڵ حەقی بە دامەزراندی تەڤگەری پەکەکە وەرگیرایەوە. پەکەکە تەڤگەرێکە خاوەنی تایبەتمەندییەکی ئەنتەرناسیۆنالیستییە."
هەرەوەها خەملین جودی وتی: "دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆ لەنابردنی تەڤگەری پەکەکە هەموو جۆرە چەکێک بەکاردەهێنێت. هەروەها لە میدیادیاکانیدا بە ئاشکرا درۆ دەکات، بۆ ئەوەی شکستەکانی بەرامبەر پەکەکە بشارێتەوە. بەڵام دەوڵەتی فاشیستی تورک هەرچی دەکات با بیکات هەرگیز ناتوانێت گەلی کورد و گەریلا لەناوبەرێت. هاوڕێیەتی لە ناوپەکەکەدا وەک دەریایە. لە هەموو نەژاد و ئاینێکی تێدایە. لە علمانی، عەرەب، سوریانی، مرۆڤ شەپۆلانی ئەم دەریاییەن تا لە کۆتاییدا دەگەن بە ژیانێکی یەکسان و دیموکراتیک، بەردەوامی دەدەن بە تێکۆشان. بە تایبەت تێکۆشانی ژن دژ بە سەرەوەرێتی پیاوگەرایی حەووت هەزار ساڵە، چارەسەری لە ناو پەکەکە و پاژکدا دەبیننەوە، بۆیە لە هەموو زمانەکانەوە بەشداری ناو تێکۆشانی ئازادی دەبن. چونکە ئاگایی ژنان لە هێزی ڕێبەرەوە بەشداری ناو تێکۆشانی ئازادی دەبن. چونکە ئاگایی ژنان لە هێزی ڕێبەرێتیدایە."
خەملین جودی سەرنجی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیاوی و وتی: "وەک گەریلاکانی یەژا ستارهەڵگری ئایدیایەکی بڵندین. بەو هێزەی لە گەل و ڕێبەرێتیمانەوە وەریدەگرین تێکۆشانمان زۆر مەزنتر دەکەین."
گەریلای هەپەگە ئەگید بۆتان سەرنجی خستەسەر تایبەتمەندی ئەنتەرناسیۆنالیستی حەقی کارەر و وتی: "هەڤاڵ حەقی کارەر و کەمال پیر لە هاوڕێیانی کۆمەڵەی سەرەتایی ڕێبەر ئاپۆ بوون. بەم پەیوەندییەوە هاوڕێیەتی نێو تەڤگەرمان گەیشت بەم ئاستە. بەشداربوونی ئەنتەرناسیۆنالیستی لە ناو تەڤگەرماندا لەو کۆمەڵە سەرەتاییەوە هێزی خۆی وەردەگرێت. بۆیە هیچ کەسێک ناتوانێت بەرامبەر هێزێکی لەم شێوەیە بوەستێتەوە. سوپای تورکی فاشیست هەرچەندێکی چەکی کیمیاوی و تاکتیکی چەکی ناوەکی بەکاربهێنێت ناتوانێت بەرخۆدانمان ڕاگرێت. ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی وەرزی زستان و هاوینی گەریلا سەلمێنەری ئەم راستییەن."
هەروەها گەریلای هەپەگە ئەرش خۆی سەرنجی کشاندە سەر هاوڕێیەتی ناو تەڤگەری پەکەکە و دڵسۆزی ئامانجدار و وتی: "هەڤاڵ حەقی کارەر لەو ڕۆژەوەی ئاشنایی ڕێبەر ئاپۆ بوو تا کاتی شەهیدبوونی بە فیداکاریییەکی مەزنەوە بەشداری ئەم دۆزە بوو، کارێکی گەورەیکرد کە جێگەیی سود لێ وەرگرتنی ئێمەیە. هەڤاڵێک بوو کە لەگەڵ ڕێبەرماندا یەکانگیربوو، خاوەنی هاوڕێیەتییەکی بەهێزبوو."
ئەرش خۆی لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا ڕۆحێتی هاوڕێیەتی نێو پەکەکە وەک ڕۆژی یەکەمی زیندووە و وتی: "نمونەیەکی مەزنی ئەم هاوڕێیەتییە تێکۆشانە لە مەتینا، زاپ، ئاڤاشیندایە و هەمیشەش بەردەوام دەبێت. لەگەڵ بوونی هێرشە کیمیاوییەکان و چەکی ناتۆدا، گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار لە دژی سوپای تورکی فاشیست بە وزەیەکەی مەزنەوە شەڕ دەکەن."