دەوڵەتی تورک وێستگەیەکی سووتەمەنی بۆردومان کرد

سوپای تورکی داگیرکەر لە شاری تربەسپی لە کانتۆنی جزیرە وێستگەیەکی سوتەمەنی بۆردومان کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان سوپای تورکی داگیرکەر وێستگەیەکی سوتەمەنی سەعیدەی باکووری شاری تربەسپی لە رێگەی دوو موشەکەوە بۆردومان کردووە، بەهۆی بۆردومانەکەوە بەشێک لە وێستگەکە وێران بووە.

وێستگەی سەعیدە دووەم گەورەترین وێستگەی هەڵگرتنی سوتەمەنیە لە کانتۆنی جەزیرە. وێستگەکە لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردووشدا بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە لەکارکەوتبوو.

لە رۆژانی رابردوودا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی، ناوەندەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی بژێوی هەرێمەکە زیادیان کردووە. ساڵی رابردووش چەندین تاوان بەرامبەر بە ژێرخانی مەدەنی و سەرچاوەکانی ژیانی دانیشتوانی هەرێمەکە ئەنجامدرا.

هـ . ب