لە ئەمریکای لاتین کارەساتی ژینگەیی بەرزترین پلەی تۆمار کرد

ڕێکخراوی کەش وهەواناسی جیهانی (WMO) ڕایگەیاند کە دیاردەی ئەل نینۆ و گۆڕانی کەشوهەوا لە ساڵی ٢٠٢٣ لە ئەمریکای لاتین بووە هۆی بەرزترین پلەی کارەساتی ژینگەیی.

سکرتێری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٣ " کارەساتی کەشوهەوای ژینگەیی لە ئەمریکای لاتین و کاریبی لەبەرزترین پلەی تۆمار کرا.

لە ساڵی ڕابردوودا ٦٧ کارەساتی کەشناسی و ئاو و کەشوهەوا لە ناوچەکەدا ڕوویانداوە. لەسەدا ٧٧ی ڕووداوەکان پەیوەندییان بە زریان و لافاوەوە هەبووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، سەیرانگای ئەکاپولکۆی مەکسیک وێران بوو و لانیکەم 45 کەس گیانیان لەدەستدا.

ڕێکخراوی جیهانی wmo هۆکاری زیادبوونی ئەم ڕووداوانە بۆ ئەل نینۆ و گۆڕانی کەشوهەوا دەگەڕێنێتەوە. ئەل نینۆ دیاردەیەکی کەشوهەوای سروشتییە کە پەیوەندی بە گەرمبوونی ڕووی زەریاکانەوە هەیە لە ناوچە گەرمەکانی زەریای ئارام و کە لەماوەی حەوت ساڵ جارێک ڕوودەدات.

هەروەها بە بۆنەی پلەی گەرمی لە ناوچەکە لە باکووری مەکسیک پلەی گەرمی گەیشتە ٥١.٤ پلە. هەروەها بە هۆی گەرمای زۆرەوە لە ئەمریکای باشووری ناوەڕاست دارستانەکان لە زۆربەی ناوچەکە سووتاون.

هەروەها ڕێکخراوی جیهانی wmo ڕایگەیاندووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا پەرە دەستێنێت و بەستەڵەکەکان دەتوێنەوە. بەستەڵەکی بەکووری شیلی لە نێوان ساڵانی ١٩٧٥-٢٠٢٣ نزیکەی ٣١ مەتر ئاوی لەدەستداوە.

ڕێکخراوی جیهانی کەشو هەوا ڕایگەیاندووە کە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی کەشوهەوا لە ئەمریکای لاتین و کاریبی ناتەواوە و جەختی لەسەر زیادبوونی گوشارەکان دژی گۆڕانی کەشوهەوا لە کەرتی تەندروستیدا کردەوە.