هێزەکانی رزگاری عەفرین لە عەفرین لە داگیرکەرانیاندا: ٦ دگیرکەر سزادراون و ٢٥ داگیرکەریش بریندارن

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی ٤ هێرشی جیاواز بۆ سەر بنکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، سەربازێکی تورک، ٣ چەتە و ٢ پۆلیس کوژراون و ١٠ سەربازی تورک، ٩ چەتە و ٦ پۆلیسیش برینداربوون.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە نێوان ٢٢-٢٨ی کانوونی یەکەمدا لە عەفرین لە دژی داگیرکەران چالاکییان ئەنجامدا و زانیاری وردییان سەبارەت بە چالاکییەکان بلاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەم شتانەی خوارەوە بڵاوکرانەوە:

"هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکانمان بەبێ پچڕان بەردەوامە. لەم دواییانەشدا خاکی ڕۆژئاوای کوردستان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کرا. لەم هێرشانەدا زیاتر خەڵکی سڤیل کرانە ئامانج. لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا، لە لایەن هێزەکانمانەوە چالاکی کاریگەر ئەنجامدرا.

چالاکییەکان بەم شێوەیەیە:

٢٢ی کانوونی یەکەم، لە شاری عەفرین چالاکییەکی تایبەت ئەنجامدرا. لەئەنجامی ئەم چالاکییەدا چەتەیەک کوژرا و ٤ چەتەش برینداربوون. هەروەها ئۆتۆمبێلێکی چەتەکان تێکشکێندرا.

٢٦ی کانوونی یەکەم، بنکەکانی سوپای تورک لە مار، کەفەر میزە و کل جبرین کرانە ئامانج. لە ئەنجامی ئەم چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا و ٨ سەربازیش بریندار بوون.

٢٧ی کانوونی یەکەم لە شاری باب چالاکییەک لە بەرامبەر بنکەیەکی پۆلیسی سەر بە چەتەکانی داگیرکەر ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەم چالاکییەدا ٢ پۆلیس کوژران و ٦ پۆلیسیش بریندار بوون. هەر لەو ڕۆژەدا لە عەفرین لە بەرامبەر چەتەکانی داگیرکەر چالاکییەکی تایبەت ئەنجامدرا. لەئەنجامی ئەم چالاکییەدا ٢ چەتە کوژران و ٥ چەتەش بریندار بوون. لەم چالاکییەدا ئۆتۆمبێلێکی چەتەکان تێکشکێندرا.

٢٨ی کانوونی یەکەم لە شارۆچکەی باب لە بەرامبەر دوو بنکەی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا ٢ سەربازی سوپای تورک بریندار بوون.

لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا بە گشتی سەربازێکی سوپای تورک، ٣ چەتە و ٢ پۆلیس کوژران و ١٠ سەربازی سوپای تورک، ٩ چەتە و ٦ پۆلیسیش بریندار بوون.