هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ چەتەیەکی مەترسیداری دەستگیرکرد

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند دەزگای ئاسایشی گشتی سەر بە هێزەکانیان ئەمڕۆ سێشەممە لە ئۆپەراسیۆنێکی تۆکمەدا چەتەیەکی مەترسیداری لە ڕۆژئاوای دەیرەزۆر دەستگیر کردووە.

بەگوێرەی ناوەندنی ڕاگەیاندنی هێزەکە، ئەم چەتەیە سەر بە گرووپە تێکدەرەکانە و سەر بە هێزەکانی حکومەتی دیمەشقە و کاری تێکدەرانەی ئەنجامداوە، تێوەگلاوە لە بەئامانجگرتنی بنکەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزە سەربازییەکان و نانەوەی ئاژاوە لە هەرێمەکە.

بەگوێرەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا چەتەکە پشتێنی بۆمبڕێژکراوی بەستووە و تەقەی لە هێزەکانیان کردووە، لەبەرامبەردا هێزەکەیان وەڵامیان داوەتەوە و توانیان پاش بریندارکردنی دەستگیری بکەن.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئەم چەک و تەقەمەنیانەی لای چەتەکە دۆزییەوە:

پشتێنی بۆمبڕێژکراو: 2

بۆمبی دەستی: 1

چەکی کڵاشینکۆف: 1

مەخزەنی کڵاشینکۆف: 10

چەکی ڕاوکردن

لاپتۆپ

تەلەفۆن: 3

جانتا: 1