هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە قامیشلوو هاووڵاتیان لە شوێنی شەڕدا دوور دەخەنەوە

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ ئەوەی کە لە شەڕی لەهەمبەر چەکدارانی دیفاع وەتەنی هاوولاتیانی مەدەنی زیانیان بەر نەکەوێت، خەڵکی مەدەنی لەو گەڕەکانەی کە شەڕی تێدایە دوور دەخەنەوە.

لە قامیشلوو شەڕ لەگەل هێزەکانی سەربەحکومەت بەردەوامە.

 هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوا لە گەڕەکی تەی کە مۆڵگەی چەکدارانی دیفاع وەتەنیە بەرەوپیش دەچن. چەکدارانی شام لەسەر بینابەرزەکانەوە خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج.

هەر بۆیە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ  بۆ ئەوەی کە هاووڵاتیان زیان نەبینن، بە شیوەیەکی پارێزراو ئەوان دەگەێننە شوێنی ئارام.

ک-ش