جاندا ئینات: چالاکییەکەی شەهید ئاڤێستا وەڵامێک بوو دژی داگیرکاری

جاندا ئینات شەڕڤانی یەپەژە و هەڤاڵی شەهید ئاڤێستا خابورڕایگەیاند کە شەهید ئاڤێستا بەردەوام فیداییانە خەباتی دەکرد و وتی: "چالاکییەکەی شەهید ئاڤێستا بەهێزترین وەڵامی بوو دژی داگیرکاری.

لە سەردەمێکدا کە گەلی عەفرین دەیانویست مۆزاییکی گەلان و ئاشتی بەرنە پێشەوە و دەیانویست فیدراسیۆنی خۆیان ڕابگەیەنن، حکومەتی داگیرکەری تورک ئەمەی قبوڵ نەکرد و لە ٢٠ی کانوونی ٢٠١٨ــەوە بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە دڕندەکان و بە شێوەیەکی نامرۆڤانە. لە ڕێگای زەوینی و ئاسمانی هێرشیان کردە سەر هەرێمی عەفرین. سەرەڕای بچووکی جوگرافیای عەفرین، حکومەتی تورک بە هاوکاری ناتۆ بە هەموو چەکی قورس و ٧٢ فڕۆکە هێرشی کردە سەر هەرێمی ئارامی عەفرین. دەنگی تانک و تۆپی فڕۆکەکانی حکومەتی تورک ناوچەکە و ئاسایشی هەرێمەکەی هەژاند. وە گەلی عەفرین لەبری ترس ورە و ئیرادەیان بەخۆیان بەخشی و ڕێگای بەرخۆدانیان لە دژی خیانەت و هێرش هەڵبژارد و ڕۆژانە ئەفسانەی بەرخۆدانیان لە مێژوودا تۆمار کرد.

جگە لەوەش لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا هەزاران هاوڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی هێرشە دڕندەییەکانی حکومەتی تورک. لە بەرامبەر ئەو هێرشانە شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە بە تووڕەیی و ئیرادەیەکی بەهێز و بوێری و فیداکارییەکی زۆرەوە بەرگریان لە گەلەکەیان کرد و لە شەڕی بەرخۆدانی گەلدا جێپەنجەی خۆیان لە مێژوو بەجێهێشت.

یەکێک لەو شەڕڤانانە شەهید ئاڤێستا خابور بوو، کە لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە گوندی حەمام، سەر بە پارێزگای جندرێس، بە چالاکیی فیداییانەی لە دژی تانکەکانی سوپای داگیرکەری تورک سەلماندی کە حکومەتی تورک ناتوانێت بە ئاسانی وڵاتەکەیان داگیر بکات. عەفرین

'بەردەوام لەسەر فیدایەتی باسی دەوروژاند'

لە سەرەتای قسەکانیدا، شەڕڤانی یەپەژە جاندا ئینات باسی لە ئاشنابوونی خۆی لەگەڵ شەهید ئاڤێستا کرد و ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٣ لە تابووری شەهید ڕۆکسان شەهید ئاڤێستای ناسیوە و ڕایگەیاند کە پێکەوە بەشداری یەکەکانی دژە تیرۆرەوە بوون. ئینات ئاماژەی بەوەدا کە تا ساڵی ٢٠١٦ لە عەفرین پێکەوە بووین، وتی: ؛هەڤاڵ ئاڤێستا ژیانێکی ئاسایی بۆ خۆی قبوڵ نەکرد. بەهۆی ئەمەوە لە ژیانیدا جەنگاوەرێکی سەرۆک ئاپۆ بوو. بەهۆی کەمی خوێندن و نووسینی هەڤاڵ ئاڤێستا، هەمیشە کتێبی "ڕاستی سەرۆکایەتی"ی بەدەستەوە بوو و دەیخوێنێتەوە. و وتی،  هەرچەند ئەم کتێبەم بخوێنمەوە، لە سەرۆک تێنەگەیشتنم زیاتر دەبێت. هەندێک جار کە دەربارەی خوێندن پرسیارمان لێدەکرد، دەیگوت هەرچەند ئەم کتێبە دەخوێنمەوە هێشتا ماومە لە فیکر و فەلسەفەی سەرۆک ئاپۆ بەردەوام دەیگوت پێویستە ببمە هەڤاڵی شەهید زێلان.

لە گەڵ گەورەساڵان، گەورە بوو لەگەڵ منداڵان، منداڵ

ئینات لەسەر شەهید ئاڤێستا وتی: "هەڤاڵ ئاڤێستا تەمبەڵی لە ژیانیدا قبوڵ نەکرد. ئاگاداری ڕەخنە بووە و نەیدەهێشت دووبارە ببێتەوە. لەگەڵ گەورەکان گەورە بووە و لەگەڵ منداڵەکان وەک منداڵ بوو. دەیتوانی پەیوەندی لەگەڵ هەموو کەسێکدا هەبێت و لێی تێبگات. ئێمە چەندین جار پێکەوە لەسەر پلانەکان سەرکەوتوو بووین، هەمیشە دەیگوت ڕێبەرایەتی زۆر کاری کردووە بەتایبەتی بۆ ژنان، بۆ ئەوەی شایستەی سەرۆک بم دەبێت وەک فیداییەک بم و بووبە فیدایی".

شەهید ئاڤێستا بۆ دروستکردنی دۆستایەتییەکی ڕاستەقینە، هەستیار بوو بەرامبەر هەڤاڵەکانی. دەیگوت ئەگەر یەکێک لە هەڤاڵانمان لاواز بوو، هەموومان لاوازین، هەتا ئەو هەڤاڵەمان ئاستێک تێدەپەڕێنێت و دەیویست هەڤاڵێکی  باش بێت لەگەڵ کەسانی دەوروبەری. ئەو هەموو ئەمانە قەرزاری فەلسەفەی سەرۆک ئاپۆ دەزانی، هەرچەندە باسی کارەکتەری ئاڤێستا بکەین، ناتوانین هەموو کردەوە جوانەکانی باس بکەن.

ئینات ئاماژەی بەوەدا کە تووڕەیییەکی گەورەی لە چاوی هەڤاڵ ئاڤێستادا بینی، ئاماژەی بەوەدا: شەهیدی ئاڤێستا نەک تەنها لە ژیانیدا بەڵکو بە کردارەکانیش فیدایی بوو بۆ هەمووان. ئینات درێژەی بە قسەکانی دا و گوتی: "زۆر سەرەنجی بە تەکنیکی شەڕ دەەدا". کاتێک چەکێکی نوێ دەهات، هەرچەندە ئێمە لێی تێنەدەگەیشتین، هەڤاڵ ڤێستا بە قووڵی لە چەکەکە نزیک دەبووەوە و فێری دەبوو. بە درێژایی ژیانی بەو شێوەیە بوو. هەنگاوێکی بۆ دواوە نەنا و دەیگوت: "دەبێت ببمە شایستەی زیلان و گەلەکەم و بیری سەرۆک ئاپۆ بەردەوام ئەم قسانەی لە کرداری خۆیدا دەژیاندەوە.

ڕێگای بەرخۆدانی بۆ خۆی هەڵبژارد

لە کۆتایی قسەکانیدا ئینات سۆزی بۆ شەهیدان نوێ کردەوە و وتی: "قەد ڕێگای خیانەت قبوڵ ناکەین. بۆ ئەوەش ئەمڕۆ سەدان ئاڤێستا و بریتان ڕێگای بەرخۆدانیان هەڵبژارد و بوون بە هێمای ئەمڕۆ. ئەم کارەی هەڤاڵ ئاڤێستا کاریگەری زۆری لەسەر ئێمە هەبوو، بێگومان ئێمەش زۆر دڵتەنگ بووین. شانازیمان بە چالاکییەکەی شەهید ئاڤێستا کرد و هێزی لە ئێمەدا خوڵقاند بۆ ئەوەی هەنگاوێکی بەهێزتر بنێین. شەهیدبوونی هەڤاڵ ئاڤێستا بۆ ئێمە بە قورس بوو، بەڵام توڕەیی ئێمە لە دژی دوژمن گەورەتر و بەهێزتر کردووە. دەتوانین ئاواتی ئاڤێستا بەدی بهێنین، ژنان لە کۆیلایەتی ڕزگار بکەین و بەرەو ڕێگای بەرخۆدان و ئازادی بیانبەین. هەروەها بەڵێن دەدەین و دەڵێین تۆڵەی هەڤاڵ دەکەینەوە و لە سەر ڕێبازی ئەو دەڕۆین.