خەڵکی کانتۆنی فرات لە دژی داگیرکردنی عەفرین ڕژانە گۆڕەپانەکان

بە سەدان کەس لە خەڵکی فرات لە دژی داگیرکردنی عەفرین، کە شەش ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە، ڕژانە گۆڕەپانەکان.

لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨ شاری عەفرین لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، لە پاش بەرخۆدانی ٥٨ ڕۆژەی ڕۆڵەکانی عەفرینەوە، داگیرکرا. شەش ساڵ بەسەر داگیرکردنی عەفریندا تێپەڕیکردوە، ئەمڕۆ بە سەدان لە خەڵکی عەفرین لە دژی ئەو داگیرکارییە ڕژانە گۆڕەپانەکان.

لە ڕێپیوانەکەدا چڵە زەیتوون، ئاڵای ڕێبەر ئاپۆ و وێنەی شەهیدان بەرزکرانەوە و بە بێ ناوبڕ دروشمی "بەڵێنمان گەڕانەوەیە بۆ عەفرین" دەوترایەوە.

ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ژنی ئازادەوە دەستیپێکرد و هەتا گۆڕەپانی ئاشتی بەردەوام بوو. دوای ئەوەی ڕێپوانەکە گەیشتە گۆڕەپانی ئاشتی، خولەکێک ڕێز بۆ شەهیدان وەستان. ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)ی کانتۆنی فرات ئەحمەد خۆجە قسەیکرد و وتی ڕای گشتی بەرامبەر ئەو کارانەی بەسەر عەفریندا هێنراوەن، بێدەنگن و پێویستە بەرامبەر ئەو داگیرکارییە بە زووترین کات هەڵوێستیان هەبێ.

خۆجە لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "ماوەی شەش ساڵە شاری عەفرینی ئاشتی لە لایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە. پێش داگیرکارییەکان چەندین گەل لە ژێر چەتری بەڕێوەبەری خۆسەردا بە ئارامی ئاشتی دەژیان. بەڵام دەوڵەتی تورک و چەتاکانی لە ئێستادا ئەو شارە ئارام و ئاشتیەیان گۆڕاوە بۆ هەرێمێکی تاریک. هەموو جێگە مێژوویەکانیان ڕوخاندوە، کاری پیسی وەک گۆڕینی دیمۆگرافیا، کۆچبەری، دەستدرێژی، ڕفاندن و توند و تیژی ئەنجام دەدەن. سیاسەتی قڕکردن و سڕینەوە لە عەفرین بەڕێوەدەبەن."

ڕێپێوانەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایهات.