لە دێرکی رۆژئاوای کوردستان هێرشی پەدەکە لەدژی گەریلا شەرمەزار کرا
ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتیی ژنانی گەنج، لە شارۆچکەی دێرک بە خۆپیشاندانێک، هێرشەکانی پەدەکەیان لە دژی گەریلا، شەرمەزار کرد.
ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتیی ژنانی گەنج، لە شارۆچکەی دێرک بە خۆپیشاندانێک، هێرشەکانی پەدەکەیان لە دژی گەریلا، شەرمەزار کرد.
شەوی رابردوو بە ئامانجی شەمەزارکردنی هاوکارییەکانی پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورک و هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی گەریلا لە هەرێمەکانی پارستنی مەدیا، بە دەیان ئەندامی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا و یەکێتیی ژنانی گەنج خۆپیشاندانێک ئەنجامدا.
خۆپیشاندانەکە لە پێش ناوەندی گەنجانی شەهید باوەڕ لە دێرک دەستیپێکرد، بە نێو کۆڵانەکانی شارۆچکەکەدا گەنجان بە دەم ڕێپێوانەوە، دروشمی شەرمەزارکردنی پەدەکەیان وتەوە و سڵاویان لە بەرخۆدانی گەریلا کرد.
ئۆرهان حەسەن ئەندامی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ قسەی کرد وتی: ئێمە ئاستی تێکوشان هەتا کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی و ڕزگارکردنی ڕێبەرایەتیی، بڵند دەکەینەوە.
هەروەها جەختیکردەوە: خیانەتی پەدەکە، کە حەوت گەریلای شەهید کردوە، شەرمەزار دەکەین.
ئەو ئەندامەی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر، داواشی لە گەنجانی هەر چواربەشی کوردستان کرد، لە دژی فاشیزمی تورک و خیانەت بەشداریی شەڕی ئازادیی بکەن.
خۆپیشانەکەی گەنجان لە دێرک، بە دروشمی “بژی بەرخۆدانی گەریلا” کۆتایی هات.
ف.ق