لە دێرەزۆر چەتەیەکی داعش دەستگیرکرا

لە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی قەسەدەدا لە گوندێکی رۆژهەڵاتی دێرەزۆر چەتەیەکی داعش دەستگیرکرا.

هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا کە هێزە تایبەتەکانیان ئەمڕۆ لە دەڤەرێکی نێوان شاروچەکی بسێرا و شهێلای رۆژهەڵاتی دێرەزۆر ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت، ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوکاری هێزە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە.

هەروەها باسی ئەوەش دەکات کە لە ئەنجامدا چەتەیەکی داعش دەستگیرکراوە و دەست بەسەر ژمارەیەک ئامێر و بەڵگەدا گیراوە.

ف.ق