لە دێرەزۆر مەراسیمی یادکردنەوە بۆ زەلال زاگرۆس بەڕێوەچوو

لە دێرەزۆر ڕێوڕەسمی یادکردنەوە بۆ ژنە شۆڕشگێڕی کورد فریاڵ سلێمان خالێد (زەلال زاگرۆس) بەڕێوەچوو. لە مەراسیمەکەدا داوای سزادانی دەوڵەتی تورک کرا کە ژنە پێشەنگە کوردەکان دەکاتە ئامانج وبەڵێنی خاوەنداری بۆ شەهیدان دوبارە کرایەوە.

ئەنجوومەنی کۆبوونەوەی ژنانی زەنوبیای دێرەزۆر مەراسیمی پرسەی بۆ ژنە شۆڕشگێڕی کورد فریاڵ سلێمان خالێد (زەلال زاگرۆس) کە لە شاری کەرکوک بە دەستی سیخوڕانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید کرا، لە شاری کیسرای دێرەزۆر بەڕێوەبرد.

لە ڕێوڕەسمەکەدا شیما ئەلعەلی هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی هەرێمی ڕۆژئاوا وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: "یادی شەهیدان بەرز ڕادەگرین و لە بەرامبەر فیداکاریەکانیان سەری ڕێز دادەنوێنین و سەرسڵامەتی بۆ هەموو گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بنەماڵەی شەهید و فەرماندە زەلالی زاگرۆس دەخوازین".

شیما لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئەوان هەوڵ دەدەن کەسایەتییە شوڕشگێڕەکان وەک شەهید زەلالی زاگرۆس کە لە ڕێگای ئازادی و کەرامەتدا گیانیان دەدەن لەناو ببەن".

شیما لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "بەڵێن دەدەین لەسەر ڕێگای شەهیدان بڕۆن هەتا سەرکەوتن بەدەست دەهێنین".

لە میانەی مەراسیمەکەدا، نور ئەلحسێن، هاوسەرۆکی یەکێتی گشتیی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: "هەڤاڵ زەلال زاگرۆس زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە پێناو مافەکانی گەل، ئازادیی گەل و ژنان و بەرەو پێش چوونیان لە هەموو بوارەکاندا تێکۆشانی کرد.

 بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بەرامبەر بە شەڕڤانان شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، پێویستە تاوانباران سزا بدرێن.

سوزان ئەلمحەمەد ئەندامی بەڕێوەبەڕی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی دێرەزۆر وتارێکی پێشکەش کرد و بەڵێنی خاوەنداری و درێژەدان بە ڕێبازی شەهیدان دا.

مەراسیمە بە بەڵێنی دڵنیابوون لە سەر یەکێتی و پاراستنی دەستکەوتەکانی شەهیدان کۆتایی هات.