لە هەرێمی فورات سێ پڕۆژەی گەورە جێبەجێ دەکرێن

لە سەرئاستی هەرێمی فورات سێ گەورەترین پرۆژە جێبەجێ دەکرێن. کارەکانی دروستکردنی بینای زاکۆ تەواو بوون، کارەکانی دروستکردنی نەخۆشخانە و یاریگای تۆپی پێش بەردەوامن.

دروستکردنی زانکۆ، نەخۆشخانە و یاریگای تۆپی پێ سێ پڕۆژەی گەورەن لە هەرێمی فوراتی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، کە بەشێکیان تەواو بوون و کارکردنی لەوانی دیکەدا بەردەوامە.

زانکۆی کۆبانێ

شۆڕشی رۆژئاوا لە هەمان کاتدا وەک شۆڕشی زمانی کوردیش پێناسە دەکرێت، کە بۆ پاراستن و بەرەوپێشبردنی زمانی کوردی زۆر دەرفەت رەخسێندران. بە هەزاران خوێندکار بۆ پاراستنی زمانی دایکی خۆیان دەستیان بە خوێندن کرد. خوێندن لە سەرەتادا لە سەر ئاستی بنەڕەتی، ناوەندی و ئامادەییدا بوو، دواتریش لە زانکۆ بەردەوام بوو. زانکۆی کۆبانێ کە ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠١٧ دەستی بە پەروەردەکرد، بۆ خوێندکاران بووە گۆڕەپانێکی گرنگ. بەڵام بەهۆی زۆربوونی ژمارەی خوێندکاران و بەشە جیاجیاکانی خوێندن، پێویستی بە بینایەکی گەورەتری زانکۆ هەبوو.

لە ساڵی ٢٠١٨دا گەورەترین زانکۆی هەرێمەکە، لە گوندی مەزرێ سۆفیانی کۆبانێ دەستی بە کارەکانی کرد. لەو کاتەدا تەنیا بەردی بناغەی زانکۆکە دانرا و دواتریش کارەکان راگیران. یەک لە هۆکارە سەرەکیەکان راگرتنی کارەکانی دروستکردنی بینای زانکۆکە، هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بوون. خۆبەڕێوەبەری لە ساڵی ٢٠٢١ دا جارێکی دیکە دەستی بە دروستکردنی بینای زانکۆکە کردەوە.

بینای زانکۆی کۆبانێ کە لە سەر رووبەری هەزار و ٥٠٠ مەتر دروستکراوە، کتێبخانە و هۆڵێکی گەورەی هەیە. لە زانکۆکە ٢٥ هۆڵی خوێندن و ٣٥ ژووری بەڕێوەبەری بوونی هەیە. بەشەکانی کۆلێژی پەروەردە و پەیمانگای زانستی پەروەردە لە کۆبناێ دەمێننەوە، سەرجەم بەشەکانی دیکە لە بینا نوێکەدا دەبن. کارەکانی بینای زانکۆکە بە گشتی تەواو بوون. بەم نزیکانە خوێندن تیایدا دەستپێدەکات.

نەخۆشخانەلە ١٩٧ کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ دەست بە پڕۆژەی دروستکردنی گەورەترین نەخۆشخانە کرا. دەستەی تەندروستی هەرێمی فورات رایگەیاند کە لەسەدا ٧٥ی کارەکانی بینای نەخۆشخانەکە تەواو بووە. نەخۆشخانەکە ١٨٠ بۆ ٢١٠ قەرەوێڵەی دەبێت و چەندین بەشی لەخۆی گرتووە.

بەهۆی دژواری هاتووچۆ لە نێوان هەرێمەکاندا، دەستەی تەندروستی بە پێویستی زانی کە گەورەترین نەخۆشخانە لە هەرێمەکە دروستبکرێت.

یاریگای کۆبانێ

لە کۆبانێ شەش یاریگای تۆپی پێ بوونی هەیە. بەڵام بە مەبەستی دروستکردنی گەورەترین یاریگا لە هەرێمەکە چەند ساڵە دەست بە جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە کراوە.

بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکە و هەندێک هۆکاری دیکە، کارەکانی دروستکردنی یاریگاکە راگیرابوون. یاریگای تۆپی پێی کۆبانێ لەسەر رووبەری ١١ هەزار و ٦٠٠ مەتری چوارگۆشە دروست دەکرێت. قۆناغی یەکەمی یاریگاکە تەواو بووە و دەست بە قۆناغی دووەم کراوە. یاریگاکە جێگەی پێنج هەزار هاندەر دەبێت و چەندین دوکان، گەرماو، ژوری خۆگۆرین و ژووری یاریزانانی تێدایە. بڕیارە لە ماوەی پێنج مانگدا کارەکانی دروستکردنی یاریگاکە تەواو بکرێن.

هـ . ب