لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا لە تەل تەمر ژنێک بریندار بوو

دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر ژنێک کە مەڕوماڵاتی دەلەوەڕاند و لە ئەنجامدا بریندار بوو.

بەگوێرەی زانیاریەکان، ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکان تەقەیان لە ژنێک بە ناوی وەدحە عەلی فارس کردووە. ئەو ژنە لە دەوروبەری ژنی دردارای رۆژهەڵاتی ناوچەی تەل تەمر، سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتی بوو.

وەحدە عەلی فارس لە قاچیەوە بریندار بوو و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی شەهید لێگەڕینی تەل تەمر چارەسەری بۆ دەرکرێت.

ف.ق