لە حەسەکە تەرمی شەهید باسل سلێمان بەخاکسپێردرا

لە حەسەکە تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن، باسل ئەمیر سلێمان کە ٢٩ ی تشرینی دووەم لە دەیرەزۆر شەهید بوو، بەخاک سپێردرا.

سەدان کەس لە دانیشتووانی حەسەکە و دەوروبەری، لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیە کۆبوونەوە، ماڵئاواییان لە شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن، باسل ئەمیر سلێمان کرد کە ٢٩ ی تشرینی دووەم لە هەرێمی دەیرەزۆر شەهید بوو.

لە مەراسیمەکەدا، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، بەرا ئەلساڵەح قسەی کرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد. بەڵێنی بۆ دایکی شەهیدان دووپاتکردەوە لەسەر ڕێگەی شەهیدان دەبن و ئامانجەکانیان بەدی دەهێنن.

یەک لە فەرماندەکانی ئەکادیمیای سەربازی، عەبد مستۆ، گوتی: "شەهیدان لەپێناو پاراستنی ئەم خاک و گەلە، لە بەرخۆدان بەرامبەر ئەو دوژمنەی دەخوازێت دەسکەوتی شەهیدان لەناوببات، گیانی خۆیان فیدا کرد".

بەڵێنی دووپاتکردەوە لەسەر ڕێگەی شەهیدان دەبن و ئامانجەکانیان بەدی دەهێنن.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. پاشان جەماوەری گەل تەرمی شەهیدەکەیان بەخاکسپارد.