لە کەمپی هۆڵ سەرچەتەیەکی دیکەی داعش دەستگیرکرا

ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی مرۆیی لە کامپی هۆڵ، کە لە دژی چەتەکانی داعش دەستیپێکردوە، لە ڕۆژی شەشەمیدا بەردەوامە و سەرچەتەی دووەمی داعش بە ئۆپراسیۆنێکی تایبەت دەستگیرکرا.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەکانی سوریای دیموکرات و یەپەگە و یەپەژە، بە مەبەستی پاکردنەوەی کامپی هۆڵ لە چەتەی داعش لە ڕۆژی ٢٨ی مانگی ڕابردوو وە ئۆپەراسیۆنی “ئاسایشی مرۆیی”یان لە کامپی هۆڵ دەستپێکرد و لە شەشەم ڕۆژیدا بەردەوامە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا، زیاتر لە ٧٠ چەتە دەستگیرکراون کە سەرچەتە و ئەمیریان لەناودایە، هەروەها تا ئێستا بڕێکی زۆر مۆبایل، لاپتۆپ، گولـلە،و جلوبەرگ و کەرەستەی سەربازیی و تەقەمەنیی دەستیان بەسەردا گیراوە.

هەروەها، یەکینەکانی دژە تیرۆر شەوی ڕابردوو لە چالاکیەکی تایبەتدا لە چوارچێوەی هەمان ئۆپەراسیۆندا، هەشت چەتەی داعشیان دەستگیرکرد، کە لەناویاندا سەرچەتەی دووەمی داعش بە ناوی (قوسەی نایف- ئەبو گەرار) هەیە.

ف.ق