لە قامیشلۆ بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهید محەمەد دەروێش بە خاکسپێردرا

گەلی قامیشلۆ، بە مەراسیمێکی جەماوەری، تەرمی محەمەد دەروێش ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیان بە خاکسپارد. کە لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهید ببوو.

بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرفراوانی گەلی قامیشلۆ، ئەندامانی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک، بزوتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (تەڤ-دەم)، پارتی یەکێتی دیموکراتیک وئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان، تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ محەمەد دەروێش، کە لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لەسەر ئۆتۆمبێلێک لە سەر ڕێگایی قامیشلۆ و حەسەکە شەهیدبوو، لە گۆڕستانی شەهید دەلیل لە شاری قامیشلۆ بە خاک سپێردرا.

دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی شۆڕشی ئازادی کوردستان، بە ناوی بنەماڵەی شەهیدانەوە فاتمە جاسم سەرنجی خستە سەر فیداکاری شەهیدان بۆ پاراستنی وڵات و وتی: " لە سایەی شەهیدانەوە گەیشتوون بەم ئاستەیی سەرکەوتن. شەهیدبوون خاوەنی نرخێکی گەورەیە، سەرخۆشی خۆمان بە ماڵباتی شەهید محەمەد دەربڕین. مرۆڤ ناتوانێت ئەو پاڵەوانێتیەیی شەهید بە چەند وشەیەک دەربڕێت".

داوتر هاوسەرۆکی دەستەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کانتۆنی جەزیرە کەنعان بەرەکات، ئاماژەی بەوەدا کە کاتێک دەستیان بە تێکۆشانکرد بۆ دۆزی ئازادی، هەستیان بەم سەختیە کرد و وتی: "خاک و وڵاتمان بەخوێنی شەهیدان ئاو دراوە، بۆیە هەرگیز شکست قبوڵ ناکەین، خاوەنداری لە خوێنی شەهیدانمان دەکەین و لە سەر ڕێگەیی ئەوان بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەین".

ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک جاسر محەمەد لە مەراسیمەکەدا قسەیکرد و وتی: "بەناوی ئەنجومەنی کۆنگرەی ئیسالامیەوە سەرخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی شەهیدان دەربڕین. شەهید گرنگترین بەهایە کەمرۆڤ لە پێناو خاکدا خۆی فیدا دەکات. لەبەر ئەوە هەرچەندە باسی پاڵەوانێتی شەهیدان بکەین، ناگەین بە ئاستی بەرخۆدانیان".

هەر لە مەراسیمەکەدا خاڵۆی شەهید محمەد، شەهادەتی شەهید محمەدی لە هەموو گەلی کورد پیرۆزکرد و وتی: "بە شەهیدبوونی شەهید محمەد سەربەرزین".

پاشان بە وتنەوەی دروشمی 'شەهید نامرێ' تەرمی شەهید بە خاک سپێردرا.