لە قامیشلۆ پێشانگای وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد کرایەوە

لە قامیشلۆ بە پێشانگایەکی وێنەیی گوزارشت لە تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئاماراوە تا ئیمراڵی کرا.

یەکێتی ژنانی گەنج، بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی، سەربخە ئازادی" بە ١٨ وێنە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نیشاندا.

دەیان گەنج و هاوڵاتی لە بەشداری پێشانگاکە بوون لە گەڕەکی قدوربەگی شاری قامیشلۆ.

١٨ وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئاماراوە تا دوورگەی ئیمراڵی پیشاندرا، لەسەر وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە نووسینی عەرەبی باس لە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی کرا.

لە چالاکییەکەدا گۆرانی پێشکەشکرا و ئامادەبووان هەڵپەڕین.