لە قامیشلۆ یادی شەهیدانی مانگەکانی کانوون کرایەوە

لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان قامیشلۆ بە مەراسیمێک یادی شەهیدانی مانگی کانوونی دووەم کرایەوە.

لە گۆڕستانی شەهیدا سەرۆخان لە قامیشلۆ بە مەراسیمێک سەربازانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هێزەکانی قەسەدە، یەپەژە، یەپەگە و سوتۆرۆ کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون، یادیان کرایەوە. مەراسیمەکە بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان بەڕێوەچوو. پێکهاتەکانی قامیشلۆ و بنەماڵەی ١٦٦ شەهید بەشداریان لە بیرهێنانەوەکەدا کرد. لە یادەکەدا وێنەی شەهیدان بەرزکرایەوە و دروشمی "شەهیدان نامرن"دەوترانەوە.

سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستی پێکرد. لە یادەکەدا شیرین حەسەن ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی قامیشلۆ وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: "بەڕۆحی شەهیدانەوە بەردەوامین لە تێکۆشانمان تا کۆتایی لە پێناوی شەهیداندا شەڕدەکەین و یەکێتی خۆمان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پتەوتر دەکەین.

لە کۆتاییدا ناوی ١٦٦ شەهیدی مانگی کانوون و کانوونی دووەم خوێندرایەوە.

مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشمی "شەهیدان نامرن" کۆتایی هات.