هه‌واڵی به‌په‌له‌: نوسینگەی یاسایی سەدە لەبارەی ئیمراڵییەوە راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

لە شاری عامود چادرێکی سەرەخۆشی بۆ شەهید عمار هەمۆ کرایەوە

لە شاری عامود بۆ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، عەمار هەمۆ، چادرێکی سەرەخۆشی کرایەوە.

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی ناوچەی عامود مەراسیمێکی سەرەخۆشیان بۆ بنەماڵەی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ عەمار هەمۆ سازکرد، عەمار هەمۆ لە ١٢ی کانوونی یەکەم لە شاری حەسەکە بەهۆی نەخۆشی گیانی لەدەست دا.

لە مەراسیمەکەدا سەدان کەس لە دانیشتووانی ناوچەی عامود، ٤ شارۆچکە و گوندەکانی دەوروبەری ئامادەبوون و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، نوێنەرانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)، کۆنگرەی ستار، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک بە ڕاگەیەندراوەکانیان بەشداری مەراسیمەکە بوون.

چادرەکە لە بەردەم ماڵی بنەماڵەی شەهید لە شاری عامود هەڵدرابوو.

مەراسیمەکە بە خوێندنەوەی بڕوانامەی شەهید عەمار هەمۆ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کۆتایی هات.