لە شەهبا دەوڵەتی تورک گوندنشینێکی کوشت

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی تل تەحانی ناوچەی شەهبای بۆردومان کرد.لە ئەنجامدا گوندنشینێکی کوشت و منداڵێکیشی بریندارکرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە بۆردومانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گوندی تەحانێ، یوسف حەیاکی تەمەن ٣٠ ساڵ شەهیدبووە، عەبدولرەحیم حەیاکی تەمەن ١٦ ساڵیش برینداربووە. منداڵە بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئاڤرین.

لە بۆردومانەکەدا کێڵگەی بەخێوکردنی پەلەوەری گوندەکە کرایە ئامانج. لە بۆردومانەکەدا بە سەدان مریشکیش لەناوچوون.

هـ . ب