لە ئیدلب لە نێوان هێزەکانی ڕژیمی سووریا و چەتەکانی تورکیا شەڕهاتە ئاراوە

لە باشووری ئیدلب لە نێوان هێزەکانی حکومەتی شام و گروپە چەتەکانی سەربە تورکیا شەڕهاتە ئاراوە.

بە پێی هەواڵی ڕێکخراوەکانی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، شەوی پێنج شەممە لە باشووری ئیدلب لە گوندەکانی سفوحنێ، فەتیرا، بارە و فلێفیل شەڕ ڕوویداوە.

ڕاگەیەنرا کە هەر دوو لایەن لە باکووری حەما لە دەورووبەری ئوومقیەی سەحێل خابە بنکەکانی یەکترییان هاوەن باران کردووە.

بە پێی رێکخراوە چاودێرییەکان، هێزەکانی حکومەتی شام لە ڕۆژئاوای حەلەب هەرێمی کەفەر ئێمە و دەورووبەری قەلێدین و عەنکاوێ-ی سەحێل خابەی تۆپ بارانکردووە.

ک-ش