مامۆستایانی عامودێ سیستەمی وانەوتنەوە هەڵدەسەنگێنن

مامۆستایانی شاری عامودێ سیستەمی وانەوتنەوە و خوێندنیان هەڵسەنگاند و ڕایانگەیاند، ئامانجی سەرەکیمان بنیاتنانی خوێندکار و نەوەیەکی نوێیە لەسەر بنەماکانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک.

ڕۆژی ١٨ی تشرینی دووەم لە ناوەندی ڕاهێنانی مامۆستایان لە شاری قامیشلۆی- کانتۆنی جزیر خولی ڕاهێنانی کۆمەڵێک خوێندکار لە بەشەکانی وەرزش، بیناسازی، فیزیا، کیمیا و زانستی کۆتاییپێهێنرا . مامۆستایانی بەشدار لە خەلەکە کە لە قوتابخانەکاندا وانە دەڵێنەوە، سەبارەت بە گرنگی زمان و پەیوەندی نێوان قوتابیان و مامۆستایان و سیستەمی وانەوتنەوە قسەیان بۆ ئاژانسی فورات کرد.

ئەحمەد مەجید ئیسماعیل، هاوسەرۆکی بەڕیوەبەڕی قوتابخانەکانی شاری عامودێ ڕایگەیاند، ئەو قوتابخانانەیان دیاریکردووە کە مامۆستای نوێ تێیدا دەوام دەکەن و وتی:"لە شاری عامودێ و ناوچە گوندنشینەکانی، 26 مامۆستا کە دەرچووی گرێبەستی ڕاهێنانی مامۆستایانن کاردەکەن. پێش دەستپێکردنی ساڵ ڕاهێنان بە مامۆستایانی نوێ کراوە. لە پەروەردەشدا تیشک دەخرێتە سەر بوارەکانی وەک باغچەی ساوایان، پەیوەندی، ڕەخنە، ڕەخنەدان، کەموکۆڕی، داواکاری خوێندکاران و پێداویستییەکانی مامۆستا.

 "زمان ناسنامە، مێژوو و کولتوورە"

مایا دەروێش محەمەد، مامۆستای بەشی بیرکاری قوتابخانەی ئەحمەد خانی لە شاری عامودێ، ئاشکرای دەکات کە دوژمن بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵگا و ڕایگەیاند کە ئەوان لە ڕێگەی پەروەردەوە هەوڵ دەدەن ڕووبەڕووی ببنەوە و کۆمەڵگاکەیان بەهێزتر بکەن. محەمەد دەڵیت:"دوژمن ناتوانێ بە هێرشەکانی ڕێگری لە خەونەکانمان بگرێت. چونکە ئێمە لە چوارچێوەی نەتەوەی دیموکراتیکدا کە لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرەوە پێناسە کراوە دەژین. زمان شوناس، مێژوو و کولتوورمانە. ئەو کەسەی زمانی خۆی نەزانێت ناتوانێ باسی بوونی خۆی بکات. ڕاپەڕین لە دژی دوژمن سەرەتا بە پاراستنی زمانەوە دەکرێت.

 "هەموو منداڵان شایەنی خۆشەویستین"

محەمەد جیاوازی نێوان قوتابخانەکانی ڕژێم لە سوریا و قوتابخانەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ڕوونکردەوە و دەڵێت:"لە قوتابخانەکانی ڕژێمی سوریادا گوشاری دەروونی و توندوتیژی هەیە، بەڵام ئەمڕۆ پەیوەندییەکی سروشتی لەسەر بنەمای خۆشەویستی و دانوستان لە قوتابخانەکانی ژێر بەڕیوەبەری خۆسەردا بوونی هەیە. هەموو منداڵان شایانی خۆشەویستین. بانگەوازی من بۆ هەموو ژنان ئەوەیە کە بۆ دواڕۆژێکی بەهێز خۆڕاگری بکەن و خۆیان پێش بخەن."

 'داهاتوو بە خوێندکارانی نوێیەوە کە بە زمانی خۆیان دەخوێنن ڕوون دەبێتەوە'

مامۆستای قوتابخانەی بەشی زانستی ئەحمەدی خانی، زەینەب یونس عومەر، کە بۆخۆی عەرەبە، ڕایگەیاند، ئامانجی سەرەکییان بەرەوپێشبردنی چەمکی یەکسانی و هاودەنگییە لەگەڵ مامۆستایانی کورد و وتی:"لەسایەی قوربانیدانی زۆرەوە، ئەمڕۆ سیستەمێکی پەروەردەیمان هەیە کە هەزاران خوێندکار لەوێ پەروەردە دەکرێن. سەرەڕای هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە ئامانجیان لەناوبردنی گەلانی هەرێمەکەیە، ئێمە لە هەرێمەکەمان بە شێوازی جیاواز بەرخۆدان دەکەین. ئێمە بەڵێنمان بە شەهیدانمان داوە بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین. ئێمە پێمان وایە داهاتوویەکی گەش لەگەڵ خوێندکارە نوێیەکان کە بە زمانی خۆیان دەخوێنن بەدێ دێت."

هەروەها عومەر سەرنجی بۆ ڕۆڵی ژنان لە کارە کۆمەڵایەتیەکان ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ ژنان لە بوارەکانی بەڕێوەبەری، کولتووری، پەروەردە، ئابووری، ئیکۆلۆژی و هەموو سێکتەرەکان پێشەنگن.

 مامۆستا دلۆڤان لوقمان کێفۆ مامۆستای بەشی زانستیش وتی:"زۆر شانازی بە زمانەکەمانەوە دەکەین ڕاستە ئێمە زۆر توندوتیژیمان بەسەر هاتووە، بەڵام هێزی بەرخۆدانمان بەهێزترە. ئامانجی سەرەکیمان بنیاتنانی خوێندکار و نەوەی نوێیە بە لەسەر بنەما کۆمەڵایەتیەکان. تەنها ئەو کاتە دەتوانین ئەنجامێکی سەرکەوتوو وەربگرین. ئێمە پێکەوە بەرەو ئامانجێک دەڕۆین، یان سەرکەوتن یان سەرکەوتن."