ڕێپێوانانی ئازادی گەیشتن بە چلاخا

ئەو گەنجانەی کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکیان دەسپێکردووە گەیشتن بە ناوچەی چلاخا.

ڕێپێوانی درێژمەودای یەکێتی ژنانی گەنج و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کە لە چوارچێوەی هەنگاوی "ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" دوێنێ لە قامشلۆ دەستیان بەو چالاکییە کردووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی تربەسپییەوە بەرەو ناوچەی چلاخا ڕویشتن.

گەنجان لە ڕۆژی دووەمی ڕێپیوانەکەدا گەیشتن بە چلاخا. خەڵکی ناوچەکە بە دروشم پێشوازیان لە هاتنی گەنجان کرد بۆ ناوچەکەیان و دواتر تا پارکی ژنانی بەرخۆدێر بەشدارییان لەو ڕێپێوانەکەدا کرد.

پێشبینی دەکرێت گەنجان بەرەو ناوچەی گرکێ‌لەگێ برۆن. پاشان ڕووبکەنە ناوچەی دێریک و لەوێ کۆتایی بە ڕێپێوانەکەیان بهێنن.