پەیەدە دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری پیرۆزکرد

پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای پیرۆزکرد.

پەیەدە بەبۆنەی دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. هەلومەرج و هۆکارەکانی دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک یاد خستۆتەوە و دەڵێت: "ئەو دەمەی سورییەکان دەکوژران و کۆچبەر دەکران، مەترسی تیرۆر و ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان پرۆژەکانی دابەشبوون زیاتر دەبوون، خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک دامەزرا".

هەروەها ئاماژە کراوە بەوەی هێزە سیاسییەکان بە پێشەنگایەتی پەیەدە ڕەگەزە سەرەکییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان بونیادنا، لەو هەرێمانەی دیکەش پێکهات کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتیکەوە لەدەستی داعش ڕزگارکران.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم ڕۆژە لە گەلانی هەرێمەکە پیرۆزکراوە و دووپاتکراوەتەوە، مۆدێلی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری تاکە کلیلی چارەسەری ئاڵۆزییەکانی سوریایە، زۆربەی دۆزەکانی هەرێمەکە و مافەکانی گەلی سوریا بەپێی تێگەی لامەرکەزیەت و دیموکراسی و بەشداری هەمووان لە ئیدارەکەدا دابین دەکات.

لەکۆتاییدا گوتراوە: "تەواوی شەهیدانی ئازادی بیردەهێنینەوە و تا بەدیهاتنی ئامانجەکانیان و پاراستنی دەسکەوتەکان، لەسەر ڕێگەیان بەردەوام دەبین".