قەسەدە لە دەیرەزۆر چەتەیەکی داعشی دەستگیر کرد

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند هێزەکانیان چەتەیەکی داعشیان لە گوندەواری دەیرەزۆر دەستگیر کردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدە دووپاتکراوەتەوە، هێزەکانی "کۆماندۆس"ی سەر بە هێزەکانیان چەتەیەکی داعشیان لە شاری "شحێل" سەر بە دەیرەزۆر دەستگیرکردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە ئەم چەتەیە چەک و تەقەمەنی بۆ شانەکانی داعش مسۆگەر کردووە، لەگەڵ دەستەبەرکردنی بەڵگەنامەی ساختە و پاسەپۆرت لەپێناو ئاسانکاری بۆ هاتوچۆ و هەڵهاتنی چەتەکان.

قەسەدە دووپاتی کردۆتەوە، هێزەکانیان بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆن دژی چەتەکانی داعش، لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی وردەوە مۆڵگەی چەتەکان دەکاتە ئامانج.