قەسەدە لە عەجیجی دێرەزۆر دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی سەربازی و ئەمنی کرد

ناوەندی چاپەمەنی قەسەدە رایگەیاند، هێزەکانیان لە پشتگیری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی سەربازی و ئەمنی فراوان لە گەلی عەجیجی دێرەزۆر کردووە.

لەبارەی ئۆپەڕاسیۆنەکە قەسەدە وتی، "ئۆپەراسیۆنەکە ٤ رۆژ لەدژی شانە شاراوەکانی چەتەکانی داعش بەردەوام دەبێت."

راگەیەنراوەکەی قەسەدە لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە:

"هێزەکانمان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گەلی عەجیجی باکوری دێرەزۆر دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنێکی فراوانی سەربازی و ئەمنی کردووە. ئۆپەراسیۆنەکە لەدژی شانە شاراوەکانی چەتەکانی داعشی تیرۆریست و چالاکیەکانی چەتەکانی داعش لەسەر سنوری عێراق کە چەک و تەقەمەنی دەگوازنەوە ئەنجامدراوە.

ئۆپەراسیۆنەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ تەقاندنی موشەکی روناکی و سوڕانەوەی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەستیپێکردووە و ٤ رۆژ بەردەوام دەبێت."

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی قەسەدەدا هاتوور، "ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکەمان کۆتاییهێنانە بە هەڕەشەکانی داعش کە ئارامی ناوچەکە تێک دەدات."

ف.ق