قەسەدە لە هۆل شانەیەکی داعشی تێکشکاند

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکدا لە نزیک کامپی هۆل لە حەسەکە، شانەیەکی دابینکردنی دارایی داعشیان تێکشکاندووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بڵاویکردەوە، "یەکە تایبەتەکانمان لە شارۆچکەی هۆل و لە نزیک  ڕۆژهەڵاتی کامپی هۆل چالاکییەکیان ئەنجامدا.

 لە ئاکامی ئەو چالاکییەدا شانەیەکی پێکهاتوو لە ٣ کەسییان دەستگیرکرد. ئەو شانەیە پارەی بۆ چەند شانەیەکی چالاکی داعش لە ناوچەکانی حەسەکە و ناوچە جیاوازەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەنارد و سەرچاوەی دارایی بۆ دابین دەکردن".

ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستیش بەسەر چەک و کەلوپەل و بەڵگەنامەکانی ئەندامانی ئەو شانەیەدا گیراوە.

ژ.ت