ساڵح حسێن بۆئارامی ژیانی منداڵەکانی ڕووی کردووتە ڕۆژئاوا

ساڵح حسێن خەڵکی شاری حمایە، لە ساڵی ٢٠١٥دا ڕووی لە ناوچەی ڕیملان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردووە، دەڵێت: "لە ڕۆژئاوا ژیانێکمان دۆزیەوە کە بتوانین تێدا هەناسەی لێ هەڵمژین". "شوێنێکی باشترم بۆ سەلامەتی منداڵەکانم جیا لە ڕۆژئاوا نەدۆزیەوە".

زۆربەی سوورییەکان بە هیوای ژیانێکی باشتر کۆچیان کرد بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. ساڵح حسێن خدر خەڵکی شاری حما یەکێکە لەوانە. ساڵح خەڵکی گوندی شەریعەی حمایە و باوکی ٨ منداڵە. ساڵح تەمەنی ٥٧ساڵە و ماوەی ٢٦ساڵە مەشغووڵی بەرهەمی کشت وکاڵی بن خێمەیە. لەگەڵ هاوسەر و کچەکەی لە کاری هاوبەشی کشتوکاڵیدا کاردەکات.

ساڵح لە ساڵی ١٩٨٨ لە شاری تەرتووس نیشتەجێ بووە و تا دوو ساڵی یەکەمی قەیرانی سوریا لەو شارە کاری کردووە. لەگەڵ قەیرانەکاندا، بارودۆخی ژیان تا دێت سەختتر دەبێت. دوای ئەوە ساڵی ٢٠١٣ گەڕایەوە گوندەکەی خۆی لە شەریعە. بەهۆی بۆردومانی قورسی گوندەکەوە تەنها ٩ ڕۆژ لەوێ مایەوە. لەبەر بێچارەییدا لە ئۆردوگای ئیدلب نیشتەجێ دەبێت. ساڵح ڕوونی کردەوە کە ژیانی کەمپی ئیدلب هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ژیانی تەرتووس و دەڵێت: ڕوومان لە هەر شوێنێک دەکرد، دەرگا بەڕووماندا داخرابوو. لەبەر بارودۆخی خراپ نەمانتوانی بژین. کوڕەکەم لە ڕۆژئاوا بوو و ساڵی ٢٠١٥ هاتینە ناوچەی ڕمێلان. لە ساڵی ٢٠١٥ لە سەریان بەردەوام بووم لە کارەکەم. ئێمە هاتووین بۆ ئێرە چونکە ئێمە لایەنگری ژیانێکی سەلامەت و ئارامین. هەروەها  دەرفەتی کارکردنیش باشە".

ژیانێک کە مرۆڤ بتوانێت تێدا هەناسەیەک هەڵمژێت

ساڵح دەڵێت: "دڵخۆشە بە بنەماڵەکەی لە ڕۆژئاوا و وتی، ئێمە بەدوای ژیانێکی ئارامدا دەگەڕاین کە تێدا هەناسەیەکی ئارام بدەین و ئەم ژیانەمان لە ڕۆژئاوا دۆزیەوە. بۆ سەلامەتی منداڵەکانم شوێنێکی باشترم لە ڕۆژئاوا نەدۆزیەوە. سەوزەی تەندروست لە خێمەکاندا دەچێنم و بەو هۆیەوە خزمەتی گەل دەکەم. ئەمەش زۆر دڵخۆشم دەکات. ٦ خێزانمان هەیە لەم کارە هاوبەشدا. ئێمە ژیانێکی ئارامترمان و لەگەڵ یەکتردا یارمەتیدەرین".