ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ بە جۆشوخرۆشەوە پیرۆزکرا

ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ و دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی فورات بە ئاهەنگێک پیرۆزکرا.

ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ کە ٢٦ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ڕزگارکرا و ١٠ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی فورات بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆزکرا.

لە ئاهەنگەکەدا پاش خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی فورات محەمەد شاهین قسەی کرد، ئاماژەی بەوە کرد هێزە تاریکەکەکان ویستیان هیوای ژیان و خوشک و برایەتی گەلان لەناوببەن، ئەم هێزانە لەلایەن ئاکەپەوە پەروەردەکران، گوتی: "بەڵام ئیرادەی گەلان تا کۆتایی بەرخۆدانی کرد و سەرکەوت".

هەروەها لە ئاهەنگەکەدا دووپاتکرایەوە کۆبانێ بوو بە دەسپێکی ڕزگاربوونی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەروەها سڵاو نێردرا بۆ ئەندازیاری ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

بەناوی کۆنگرەی ستارەوە، ماجیدە حەسون گوتی: "ئەم ڕۆژە ئیرادەی گەلان و بەرخۆدانی نیشاندا، ئەو بەرخۆدانەی بە ژن دەستی پێ کرد و سەرکەوت. شەڕڤانانی یەپەژە بە هەلهەلە سەرکەوتنیان مسۆگەر کرد".

یادەکە بە چالاکی هونەری بەردەوام بوو.