'شەهید بشەنگ بروسک و سارا هۆگر سەرچاوەیی هێزی ئێمەیە'

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا و یەکێتی ژنانی گەنج لە قامیشلۆ، گەریلایی شەهید بشەنگ برسک و سارا هۆگریان یادکردەوە.

ئەندامانی کۆردناسیۆنی کۆمەڵانی ژنانی گەنج و کۆمیتەی گەنجانی پەکەکە بشەنگ بروسک و ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمەڵانی ژنانی گەنج-کۆمەڵانی گەنج سارا هۆگر، کە لە ٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٣دا لە ئەنجامی هێرشی  ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدا شەهید بوون، بە ڕیپێوانێک یادکرانەوە.

ڕێپێوانەکە بە بەشداری گەلی قامیشلۆ، ئەندامانی بزوتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (تەڤ-دەم) و پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) لە فولکەیی ئەل شەرق لە قامیشلۆ دەستپێکرد، ڕێپێوانکاران وێنەی شەهیدانیان بەرزکردبووە.

ڕێپێوانکاران گەیشتنە پێش گۆڕستانی شەهید دەلیل. لەوێ دوایی تەماشاکردنی بەڵگە فیلم و گوێگرتن لە قسەکانی هەردوو شەهید، ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا لە شاری قامیشلۆ سەرحەت ئەحمەد قسەیکرد و وتی: "لە بیریی دوژمندا خواستیانە ئێمە بێ مۆراڵ بمێنەوە. ئێمە مۆراڵمان لە شەهیدە قارەمانەکانمانەوە وەردەگرین، لە ڕێگایی شەهیدانمان ناگەڕێینەوە."

ڕێپێوانەکە بەدروشمی "شەهید نامرێ" بەکۆتایهات.