شەڕڤانی یەپەژە نارڤین هۆگر لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا شەهید بوو

فەرماندەیی گشتی یەپەژە ڕایگەیاند، نارڤین هۆگر (دیلان دەروێش) لە ٢٢ی نیسان بە ڕووداوێکی هاتوچۆوی ئۆتۆمبێل ژیانی لەدەستداوە.

فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان یەپەژە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، شەڕڤانێکی یەپەژە بەناوی نارڤین هۆگر (دیلان دەروێش) لە ٢٢ی نیسان لە ڕووداوێکی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا شەهید بووە و ڕایگەیاند: "بەدی هێنانی خواست و خەونەکانی هەڤاڵ نارڤین ئەرکی بنەڕەتی سەرشانی ئێمەیە."

دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:

"هەڤاڵمان نارڤین هۆگر لە ساڵی ١٩٩٥ لە شاری قامیشلۆ لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بووە، بەهۆی وڵاتپارێزی بنەماڵەوە لە تەمەنێکی بچووکەوە هەستی بە حەقیقەتی گەلەکەی و دۆزی ئازادی کردووە و بەردەوام سەرنجی لەسەر تێکۆشانی ئازادی بووە.

هەڤاڵ نارڤین لە پڕۆسەی دەستپێکردنی شۆڕشدا بە بەرپرسیارێتی و بوێرییەکی بەرزەوە بەشداری ڕیزەکانی یەپەژە دەبێت. بەردەوام ویستویەتی لە سەختترین بوارەکان و قورسترین ئەرکەکاندا لە پێشەوەی تێکۆشاندا بێت. بەشدارییەکی چالاکانەی لە ئازادی تل حەمیس دا دەبێت لە ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٥دا و ئەزموونی گرنگی لە شەڕدا بەدەستهێناوە. دوای ئەوە دەچێتە بەرەی شەڕی تربەسپی، بەشداری کارای لە هەڵمەتەکانی ڕزگارکردنی تشرین، منبج و ڕەقە دەکات. لە پڕۆسەی داگیرکاریی فاشیستەکانی تورک، بۆ سەر گرێ سپی تێکۆشانێکی گرنگ بەڕێوە دەبات. بەردەوام بەشداری لە هێڵەکانی پێشەوەی تێکۆشاندا کردووە. بەهۆی فیداکاریی و جۆشی ژیانەوە دەناسرا و لای هەموام خۆشەویست بوو.

هەڤاڵمان نارڤین هۆگر بە داستانە قارەمانانەکانی ئازادیخوازان گەورە بووە. هەروەها ڕێبازی سێ ئامۆزاکەی هەڵدەگرێت کە لە ساڵانی ١٩٩٠ لە شاخە ئازادەکانی کوردستاندا شەڕیان کرد و گیانیان لەو پێناوەدا بەخشی. ئامانجی سەرەکی هەڤاڵ نارڤین کۆتاییهێنان بە داگیرکاریی وڵات و بنیاتنانی سیستەمێکی دیموکراتیک و ئازاد لەسەر بنەمای سیستەمی ڕێبەر ئاپۆ بوو. بۆیە هەم لە بواری سوپا و سەربازییەوە خۆی پەروەردە و ئامادە کردبوو. ئەو تەنها لە بواری کاروباری سەربازیدا شارەزا نەبوو، بەڵکو لە بواری ئایدۆلۆژیادا خاوەن تێگەیشتنێکی بەرچاو بوو.

بە ڕێز و قەرزدارییەوە یادی هەڤاڵمان نارڤین هۆگر دەکەینەوە. بەڵێن دەدەین کە خواست و خەونەکانی نارڤین وەکوو ئەرک و ئیرادەی بنەڕەتیمان دەبێت لە تێکۆشان."

ناسنامەی شەهید نارڤین هۆگر بەم شێوەیەیە:

نازناو: نارڤین هۆگر

ناو و پاشناو: دیلان دەروێش

ناوی دایک: نەسرین

ناوی باوک: محمد سیراج

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: سرین-٢٤-٤-٢٠٢٤