سەربازانی تورک ٢ گەنجی عەربیان ڕفاند

سوپای داگیرکەری تورک لە گوندێکی ناوچەی عەفرین، ٢ گەنجی عەرەب دەڕفێنن و دواتر ئەشکەنجەیان دەدەن داوای پارەیان لێدەکەن.

لە دیمەنێکدا کە لەسەر تۆڕەکۆمەڵاتیییەکاندا بڵابووەکراوەتەوە، ڕاگەیندراوە کە ٢ گەنجی عەرەبی گوندی دێر سەوان لە لایەن سوپایی تورکەوە ڕفێندراون و بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە ئەشکەنجەیان دەدەن.

لە دیمەنەکەدا زۆر بە ڕوونی ئەوە دەرکەوێت، سوپای پۆشێنی ماسکەوە، ٢ گەنج ئەشکەنجە دەدن و بە زمانی تورکی داوای پارەییان لێدەکەن.

لە قسەکردنی نێو دیمەنەکەدا زۆر بە ڕوونی ئەوە دەرەکەوێت سەربازە توکەکان داوای پارە لە گەنجەکان دەکەن و گەنجەکانیش بە زمانی خۆجێی خۆیان دەڵین، کە دواتر داوای پارە لە بنەماڵەکانیان دەکەن.