سەرکەوتن لە شێخ مەقسود بە ڕۆحی باکور جیلۆ بەدەستهێنرا

خەڵکی شێخ مەقسود ئاماژەیان بەوەدا باکور جیلۆ لە شەڕ و ژیاندا هەموو کاتێک پێشەنگ بوو و وتییان: "کورد، عەرەب و تورکمان لە شارەکەماندا بە شەهید باکور جیلۆوە بەشداری بەرخۆدان بوون و سەرکەوتن."

شەهید باکور چیلۆ

باکور جیلۆ لەو مرۆڤانەبوو هەم پێشەنگایەتی شەڕی دەکرد، هەم هەمیشە لەناو گەلدا بوو، هەرکەسێک دەرد و کێشەیەکی هەبووایە بە هانایەوە دەچوو. بۆیە کاتێک ناویی شێخ مەقسود دەهێنرێت، یەکسەر بەرخۆدان و شەهید باکور بیری مرۆڤ دەکەوێتەوە.

باکور جیلۆ (بروسک جەمال سابر) لە ساڵی ١٩٨٤دا لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان لە دایک بووە. باوکی شەهید جیلۆ لە ناو تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا شەهید بوو، کاکیشی لە زاگرۆس وەک گەریلایەک شەهیدبوو.

شەهید جیلۆ لە تەمەنێکی گەنجیەوە بەشداری ڕیزەکانی پەکەکەبووە و لە هەرچوار پارچەی کوردستان لە پێناو ئازادییدا جەنگاوە. لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی ڕۆژئاڤادا، دێتە ڕۆژئاواو و لە ناو ڕیزەکانی یەپەگەدا شەڕی دەکرد. لە ساڵی ٢٠١٣دا دێتە شێخ مەقسود، کە ئەوکات لە ژێر هێرشەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورکدا بوو. لێرە فەرمانداری هێزەکانی کەتیبەی ئەل ئەکرادی دەکرد کە پێکهاتبوو لە کورد، عەرەب  و تورکمان. لە ماوەیەکی کەمەدا بە ژیاندۆستی و بەرخۆدانەکانی بووە وزەبەخشی بەرخۆدان. چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە ٤ی نیسانی ٢٠١٦دا لە ناو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەدا هێرشیان دەستپێکرد، لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا باکور جیلۆ لە ٧ی نیساندا ‌شەهیدبوو. خەڵکی شێخ مەقسود لە بارەی کەسێتی و بەرخۆدانە ژیانییەکانی شەهید باکور جیلۆ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیانکرد.

فەرمانداری هەموومان بوو

فاتمە موستەفا باسی لەوەکرد فەرمانداری هەموومان بوو لەگەڵ شەرڤانەکەدا ماڵ بە ماڵ بەرەوپێشەوە دەچوون، یەکێک لەوانەی پێشەنگایەتی ئەم بەرخۆدانەی دەکر باکور جیلۆ بوو و زیاتری وت: "بۆیەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٣دا لە مزگەوتی مەعروف هەڤاڵ باکورم ناسی. لەوکاتانەدا فەرمانداری هێزەکانی کەتیبەی ئەل ئەکراد بوو. هەندێک قسەم لەگەڵکرد. باسی بەشداربوونی بۆ ناو شۆڕش و بنەماڵەکەی بۆ گێڕامەوە. باسی ئەوەی بۆ کردم کاتێک باوکی شەهیدبووە، دایکی نەیتوانیوە بچێتە سەر گۆڕەکەی چونکە ترسی ئەوەی هەبوو بیکوژن. هەرچەندە باس کەم لە ئاست شەهید باکوردا نیە. هەمووکات پێی دەگوتین 'ئێوە گەورەی دەبەخش بە هەڤاڵان'  بە کار و بەرخۆدانەکانی بوو بە ماناداری مەزنێتی.

ڕێزدارییەکی زۆری بۆ دایکان هەبوو

زۆر ڕێزی لێدەگرتین. دایکان هەموویان خۆشیاندەویست. بووە کوڕی گەڕەکەمان. هەمیشە شەڕ هەبوو لە گەڕەکەماندا، لە ساڵی ٢٠١٦دا کۆمەڵێكی ٢٧ چەتەی پێکەوە هێرشی گەڕەکەکەیان کردین. لەو کاتەدا هەڤال باکور لە پێشەڕەویدابوو، پێش شەهیدبوونی بوو. لە سەربەندی جەژنی نەورۆزبوو. کۆمەڵیک لە هەڤاڵان کە هەڤاڵ باکوریشی تێدابوو لەیەکتر کۆببونەوە. پییان گوتم 'دایکە تۆ چ دەکەی لێرە' منیش وتم هاتووم ڕەخنەی ئێوەبگرم، ئەو هەمووە لێرەدا گربوونەتەوە، گەر هاوەنێک بەرتان کەوێت چ ڕوودەدات، کێ باجەکەی دەدات. باکور بە هەڤاڵانی وت 'بڵاوەبدەن، قسەی دایکمان ڕەوایە. گوێڕایەڵی فەرمانەکەی ببن'. بەڵی شەهید باکور نرخێکی لەم شێوەی بۆ دایکان هەبوو.

هەموومان لە دەوری باکور ببوین بەیەک

فاتمە باسی لەوەکرد کە خەڵکی شێخ مەقسود لە دەوری بەرخۆدانەکانی هێزی کەتیبەی ئەل ئەکراد ببوون بەیەک و وتی: "هێزی کەتیبەی ئەل ئەکراد لە پێکهاتە جیاوازەکانی کورد، عەرەب و تورکمان پێکهاتبوو، هەموویان بە پێشەنگایەتی شەهید باکور دەجەنگان. پشگیرییەکی بەهێزی مادی و مەعنەوی پێدەدان و مۆرڵیان لێیەوە وەردەگرت. هەڤال باکور کەسێتیەکی دەگمەنی هەبوو، هەم پێشەنگایەتی شەڕی دەکر، هەمیش لەناو خەڵکدا بوو، هەرکەسێک کێشە و ناخۆشیەکی هەبووەیا دەچوو لای و چارەسەری دەکر.

لە هەموو کات و شوێنێدا لەگەڵ شەڕڤانەکانیدابوو

یوسف عەفرین کە لەساڵی ٢٠١١دا لە شێخ مەقسود بەشداری ناو ڕیزەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوابوو باسی شەڕ و فەرمانداری شەهید باکوری کرد و وتی: "دوای ئەوەی شەڕی ناوخۆ لە سوریا دەستیپێکرد، شەڕێکی خوێناوی لە حەلەب ڕوویدا. یەکێک لە هۆکارەکانی خۆڕاگری شارەکەمان گەل و شەهیدانمان بوو. بەڵام لەم شەڕەدا فەرماندارێکمان لەگەڵدابوو ئەویش؛ هەڤاڵ باکور بوو. دڵسۆزی وی بۆ گەل و تێکۆشان زۆر جیاوازبوو. وەک دایک و باوکی خۆی لە ئێمەی دەنواڕی هەرکەسێک ببیانەیە پێی کاریگەردەبوو. هەموو کات پێدەکی، زۆر بە مۆرڵ بوو. هەڵگری رۆح و خۆشەویستیەکی ئاپۆیانەبوو. لە هەموو ساتەکانی بەرخۆداندا لەگەڵمان بوو. پێمان دەگوت 'هەڤاڵ باکور هەموو کات پێویست ناکات لە ناو شەڕدابیت، تۆ فەرمانداری ئێمەی، تەنها پێمان بڵی چ بکەین چ نەکەین. پێی دەگوتین ئەوەی لەدەستمان بێت، هەتا دواهەناسەمان دەجەنگین. هەمیشە ڕۆح و مۆراڵی پێدەبەخشین. قسەکانی مۆراڵی پێ دەداین. فکر و فەلسەی وی ڕیبەر ئاپۆیی بوو.

بەرخۆدان و فەرماندارێکی بە شکۆبوو

سۆزدار واقاس کە لە قۆناغەکانی شەڕدا لە شێخ مەقسود ڕۆژنامەوانی دەکرد باسی بەرخۆدانەکانی شێخ مەقسود و باکور جیلۆ کرد : "دوای ئەوەی چەتەکان لە ساڵی ٢٠١٣دا هێرشیانکرد، بنەماڵەکانمان ڕوویان لە عەفرینکرد. بۆ یەکەمجار لە ٢٠١٤دا گەڕامەوە شێخ مەقسود و کاری ڕۆنامەوانیم دەکرد. دوو هەڤاڵی ترم  لەگەڵدابوو کە پەرەوەردە نەکرابوون، من دەمویست شەڕی شێخ مەقسود تۆماربکەم و بە جیهاندا بڵاوبکەمەوە. لە هەفتەی یەکەمی کاری چاپەمەنیمان شەڕ دەستیپێکرد. لەو کاتەدا یادکردنەوەی شەهیدانم تۆماردەکرد و بڵاوم دەکردەوە. لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٤-٢٠١٦دا شەڕیکی سەخت دەگوزەرا. لەوکاتەد گەل و هێزی سوپایی بوون بەیەک. زۆرێک لەگەل پێشڕەوییان دەکرد. دایکان خواردنیان بۆ پێشڕەوان دروست دەکرد. هەندێکیشیان هاوکاری بریندارانیان دەکرد. لەکاتی جەنگدا چەندین شەڕڤان و فەرماندارم ناسی، مۆراڵم لێوە وەردەگرتن. یەکێک لەو فەرماندارانە هەڤاڵ باکور بوو. پێشتر ئەوم لەناو بنەماڵەیەکدا بینیبوو، بەڵام لەکاتی شەڕدا باشتر ناسیم.

لەمانگی نیساندا چووینە بەرەی ئەشرەفیە. خۆی لەخۆیدا گەڕەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە پێکەوە لە بەرخۆداندا بوون. لە ٤ی نیساندا بۆ رۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ نەمامیان ناشت، داوایان لە شەڕڤانانی یەپەگە کرد، دەهۆڵ و زورنایان هێنا. بەناوی هەر شەهیدێکەو دارێکیان دەچاند. هەڤاڵ باکور بەناوی شەهیدانەوە داری چاند و زۆر دڵسۆزی هەڤاڵانی شەهید و ڕێبەرێتی بوو.

هیچ کاتێک لەبیری ناکەین

سۆزدار لە بەردەوامی قسەکانید وتی : "لە ٧ی نیساندا دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە شێخ مەقسود بیسترا. تێگەشتین جارێکی تر هێرشێکی گەورە دەستپێکردەوە. من لەنزیک نەخۆشخانە هەواڵم ئامادە دەکرد. بە یەکجار دەنگی ئۆتۆمبێل و قەرەباڵغیەکی زۆر دروستبوو. بریندارەکانیان دەهێنایە نەخۆشخانە. باش تێنەدەگەشتم کە چی ڕویداوە. داتر تێگەشتم شەهید باکور لە ناو بریندارکاندایە. برینەکدارییەکەی زۆربوو، چارەسەری پێویست لەبەردەست نەبوو، ویستیان ڕەوانەی حەلەبی بکەن بەڵام بەداخەوە لە ڕێگەدا شەهید بوو. لە ٧ی نیساندا هەڤاڵ باکور و هەڤال ئەبوو نور شەهید بوون.دوای شەهیدبوونیان خەڵکی گەڕەکەکە بەڵینیان پێدان هەتا کۆتا ساتی ژیانیان لە سەر ڕێگەی شەهیدان بەردەوام بن. هیچ کاتێک شەهید باکور و شەهیدانمان لە بیر ناکەین."