'تا ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبین لە چالاکی'

بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە ناوچەی شێرانە رێپێوانیان کرد و رایانگەیاند، "تا ئەو کاتەی رێبەر ئاپۆ لە ناو خۆماندا دەبینین بەردەوام لە چالاکیدا دەبین".

بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێری سوریا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ رێبەر عەبدووڵا ئۆجالان و چارەسەری بۆ پرسی کورد" رێپێوانێکی لە ناوچەی شیرانێی کانتۆنی فورات سازکرد. رێپێوانەکە لە بەردەم خوێندنگەی شێرانێ دەستیپێکرد و لەبەردەم ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی ناوچەکە گۆڕدرا بۆ گردبوونەوە. لە رێپێوانەکەدا وێبەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرانەوە و دروشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترانەوە.

لە گردبوونەوەکەدا هاوسەرۆکی ئۆفیسی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) لە ناوچەی شێرانە فاتمە عوسمان قسەی کرد و رایگەیاند، "رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان هیوایە بۆ گەلی کورد و وتی، گوڕ بە تێکۆشان دەدەین تا ئازادی جەستەیی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر دەکەین.

فاتمە عوسمان لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، "ئێمە بەردەوام لە چالاکیدا دەبین، تا رێبەر ئاپۆ بە جەستەیی لەناو خۆماندا دەبینین".

چالاکیەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتاییهات،

هـ . ب