تەرمی شەهید زاگرۆس کۆبانێ بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردرا

تەرمی شەهید زاگرۆس کۆبانێ بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە باشووری کۆبانێ بەخاک سپێردرا.

زاگرۆس کۆبانێ (مستەفا ئەحمەد یوسف) شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆ لە ١٨ی ئاداردا لە کاتی جێبەجێ کردنی ئەرکدا لە دێرەزۆر شەهید بوو، بە شێوەیەکی جەماوەری لەلایان ئەندامانی دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی فوراتەوە، بەخاکسپێردرا.

دوای خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ڕێگای ئازادی، هاوسەرۆکی بزووتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کانتۆنی فورات، هەدلە حەسەن، قسەی کرد و وتی: "شەهید زاگرۆس باوکی دوو منداڵ بوو، تا دوا ساتەکانی ژیانی بەبێ دوودڵی تێکۆشانی کرد و بەرەنگاری دوژمن بووەوە. هەروەها لە دژی داگیرکاری بە هەڵوێست بوو، شەهید زاگرۆس بۆ پاراستنی خاکەکەی ژیانی خۆی بەخت کرد."

پاشان ناسنامەی شەهید لەلایەن مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانەوە خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

مەراسیمەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.