تەرمی شەرڤانی قەسەدە زیاد ئەلحوسەین بەخاک سپێردرا

خەڵکی ناوچەی شەداد تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی قەسەدە زیاد فەوازی ئەلحوسەینیان بەخاک سپارد.

خەڵکی شەداد تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) زیاد فەوازی ئەلحوسەین (حەسەن)یان لە گۆڕستانی شەهیدانی ناوچەکە بەخاک سپارد. شەهید حەسەن لە ١١ی کانوونی یەکەم لە سەر ئەرکی سەربازی خۆیدا لە دێرازۆر شەهید بوو.

لە میانی مەراسیمەکەدا، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی ناوچەکە، خدیجە الخدر، قسەی کرد و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدەکە کرد و وتی: "شەهیدمان لە پێناو شکۆی وڵاتەکەیدا گیان و ڕۆحی خۆی بەخشی".

خەدیجە بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: "ڕۆژئاوا وەک دایکێک منداڵەکانی لە باوەش دەگرێت، شەهیدەکانی لە باوەش دەگرێت، ئەگەر ئەوان نەبوایە ئێمە لێرە بە سەلامەتی نەدەژیاین و هیچ سەرکەوتنێکمان بەدەست نەدەهێنا".

لەلایەکی ترەوە یەکێک لە فەرماندەکانی مەجلیسی سەربازیی شاداد، عەودە ئەلحوسەین وتی: "هەموو شەهیدەکان لە پێناو ژیانێکی ئازاد و بەکەرامەت بۆ ڕزگارکردنی گەلەکەمان لە ستەم و چەوساندنەوە گیانیان بەخت کردووە".

مەراسیمەکە بە خوێندنەوەی بروانامەی شەهید کۆتایی هات.