تەرمی ڕیش سپی عەشیرەی بەنی سەبا هەیاس جریان بە خاک سپێردرا

تەرمی ڕیشسپی عەشیرەتی بەنی سەبا هەیاس جریان کە دوێنێ لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی دیفاع وەتەنیدا شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخانی قامیشلوو سپێردرایە خاک.

ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی  قامیشلوو و ناوچەی تل حەمیس  و ڕیشسپیانی هەرێمەکە و ئەندامانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەربازی  و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیک بەشداری مەراسیمەکە بوون.

دوێنێ شەو دوای کۆبوونەوە لە گەل چەتەکانی دیفاع وەتەنی سەر بە ڕژیمی شام ، ڕیشسپی عەشیرەتی بەنی سەبا  هەیاس جریان  لەلایەن چەتەکانی دیفاع وەتەنیەوە شەهید کرا.

لە مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی قامیشلوو مەعسووم حەسەن قسەیکرد، سەرخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و وتی: " ئێمە سەرەتا سەرخۆشی لە خۆمان دەکەین و لە بنەماڵەی شەهید هەیاس.

حەسەن دەستنیشانیکرد  کە شەهید هەیاس بەردەوام هەوڵی یەکگرتنی پێکهاتەکانی هەرێمەکە بوو، ئالۆزی و دووبەرەکی لەناو ببات.  چەتەکانی دیفاع وەتەنی هەوڵ دەدەن  گێرەشێوێنی و دووبەرەکی لە نێوان پێکهاتەکانی هەرێمەکەدا درووست بکەن، دەبێت ئێمە ئاگامان لەم سیاسەتە قڕێژە بێت."

دواتر ناسنامە و وەسیقەی شەهید هەیاس خوێندرایەوە  و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

تەرمەی شەهید لە گوندی شەرمووخی تل حەمیس سپێردرایە خاک.

ک-ش