تەڤ-دەم جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزکرد

تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتیک (تەڤ-دەم) جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزکرد و ئاماژەی بەوەدا: "بەو هیوایەیین جەژن ببێتە هۆکاری ئاشتی، ئارامی، لێبووردەی و چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان بە ڕێگەی ئاشتییانە."

تەڤ-دەم جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزکرد

تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتیک (تەڤ-دەم) بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەووە.

لە پەیامەکەدا جەژنی ڕەمەزان لە تەواوی پێکهاتەکانی جڤاکی سوریا، جڤاکی ئیسلامی، بنەماڵەی شەهیدان، گیان بەختکەرانی ئازادی و شەڕڤانان کە لەبەرەکاندا بەرخۆدان دەکەن پیرۆزکرد.

لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە تەواوی کۆمەڵگا گرنگیەکی زۆر دەدەن بە جەژن و بۆنە ئاینییەکان و دەڵێت: "جەژن هەڵگری واتایەکی مرۆڤانە، بەهای ئەخلاقی و چاندییە لە ناو کۆمەڵگاکاندا. هەروەها نەریتێکی جڤاکی، ئابوری و چاندیە. ئەم بۆنەیە  باوەڕ و جوانڕوانی لە ناو گەلاندا بونیاد دەنێت. بەو هیوایەیین جەژن ببێتە ئامرازی ئاشتی، ئارام، لێبووردەی و چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان بە ڕێگەی ئاشتییانە."

لە بەردەوامی پەیامەکەدا سەرنج خراوەتەوە سەر ئەوەی  بەرژەوەندی سیاسی دەوڵەتان جەژنیان لە نرخ و ئەخلاقیاتە کۆمەڵایەتیاکان دەرخستوە و بۆ ئامانجی پیسی سیاسی خۆیان بەکاری دەهێنن و وتییان: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتاکانی لە شەڕدا، ڕژێمی دەسەڵاتدار لە هەرێم، یاد و جەژنەکان دەقوازنەوە و دەیگۆڕن بۆ کارەساتێک لە دەرەوەی نەریتەکانی جەژن."

لە کۆتایی پەیامەکەدا هاتووە: "جارێکی تر ئەم بۆنەیە پیرۆز دەکەین. بەهیوایین ئاشتی و خۆشەویستی لە تەواوی سوریادا بێنێتەکایەوە. بە هیوا و جوانڕوانیەوە بەردەوام دەبین لە تێکۆشان تا گەڕانەوەی تەواوی کۆچبەرانی سوریا بۆ واری خۆیان مسۆگەر دەبێت."