تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی هەرێمی فورات سێیەمین کۆنفرانسی خۆیان بەست

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی کانتۆنی فورات سێیەمین کۆنفرانسی خۆیان لە ناوەندی چاند و هونەری باقی خدۆ لە کۆبانێ بەست.

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی کانتۆنی فورات بە درووشمی بە "ژیانەوە گەنجان خۆمان ڕێک دەخەین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین" فورات سێیەمین کۆنفرانسی خۆیان لە ناوەندی چاند و هونەری باقی خدۆ لە کۆبانێ بەست.

هاوسەرۆکی دەستەی گەنجان و وەرزشی کانتۆنی فورات، ئاڤشین مستۆ ڕایگەیاند هەمیشە شوێنکەوتەی فیکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەبن و کۆنفرانسەکەشیان بۆ ئازادی جەستەیی ئەو بەستووە، گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت بە گەنجان دەستمان پێ کرد، بە گەنجان سەردەکەوین". ئەمە تەنها درووشمێک نییە، هەزاران گەنج لەسەر ئەم هێڵە هەنگاو دەنێن. تا دوایی لەسەر ئەم فیکرە دەڕۆین و چالاکی گەشتر دەکەین تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین".

لە کۆنفرانسەکە دیدگای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێنرایەوە و ڕەوشی سیاسی نرخێندرا. هەروەها سینڤزیۆنێک دەربارەی نرخاندنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کار و خەباتی دوو ساڵی ڕابردوو پێشکەش کرا.

لە کۆتاییدا دەربارەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕۆڵ و ئەرکی گەنجان وتوێژ کرا.

کۆنفرانسەکە بە ئەنجامنامەیەک کۆتایی هات.

ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە وەهایە:

 "- تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە لە تێکۆشاندا دەبین.

- پارادایمی ڕێبەرێتی دەکەینە بناغەی زانین و گەشەپێدانی کەسایەتی و گۆڕانی جڤاک.

- بۆ بڵاوکردنەوەی فیکری ڕێبەرێتی پێویستە پەروەردە و پانێڵ و سیمینار و وۆرک شۆپ و کۆنفڕانس ئەنجام بدرێت.

- پێویستە پەروەردە وەک کارێکی سەرەکی بێ پچڕان ئەنجام بدرێت و لانیکەم ١٠ خولی پەروەردەیی بکرێتەوە.

- بۆ پاراستن و بنیاتنانی بناغەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی پێشەنگایەتی بکەین و بیکەینە کاری سەرەکی خۆمان.

- ڕێکخستنی هەموو گەنجان بە فیکر و فەلسەفەی ڕێبەرێتی بۆ ئەوەی یەک گەنج بە ناڕێکخراویی نەمێنێتەوە.

- پێشەنگایەتیکردن لە دامەزراندنی سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیک، ڕێکخستنی کۆمەڵە و مەجلیس و گەنجان لە هەموو شوێنێک.

- کۆمیتەیەکی پاراستن لەسەر بناغەی ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی بە درووشمی ماڵ و گەڕەک و گەلەکەت و وڵاتەکەت بپارێزە، ڕێک بخەین.

- لە بەرامبەر هەموو هێرشەکانی شەڕی تایبەت وەک لەشفرۆشی، مادەی هۆشبەر، دزی، سیخوڕی، تەکنیک و ژیانی خەیاڵی و شەڕی ئایدیۆلۆژی، پێویستە تێکۆشانێکی بەردەوام ئەنجام بدرێت.

- لە دژی هەموو هێرشەکانی دوژمن؛ دەوڵەتی تورک و سوریا و ئێران و هەموو هاوبەشەکانیان هەمیشە لە تێکۆشانێکی ڕادیکاڵ بین بۆ ڕزگارکردنی هەموو خاکی سوریا و کوردستان لە داگیرکاری، بۆ ئەمەش شەڕ و تێکۆشانی بەردەوام پێویستە.

- گرنگیدان بە خەباتی چاندی و هونەری و وەرزشی.

- هەموو ساڵێک ڤێستیڤاڵی شەهید باوەر بەردەوام بێت.

- خوێندنەوەی بەرگرینامەکانی ڕێبەر ئاپۆ بکەینە ئەرکی سەرەکیمان و لە هەموو شوێنێک بڵاویان بکەینەوە.

- بە پێشخستنی هەماهەنگی ڕێگری لە کۆچبەری و بێکاری بگرین".