ئاگری نەورۆز لە کانتۆنی فورات گەشایەوە

بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ئاگری نەورۆز بە جۆش و خرۆشەوە لە زۆربەی شار و ناوەندەکانی کانتۆنی فورات کرایەوە.

نەورۆزی کۆبانێ

بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ئاگری نەورۆز لە ناوچەی سیرین و زانکۆی کۆبانێ لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" هەڵکرا و نەورۆزی ٢٠٢٤ پیرۆز کرا.

لە ناوچەی سیرینی شاری کۆبانێ، بە ئامادەبوونی سەدان کەس ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە ناوەندی کەلتوور و هونەری سیرین دەستی پێکرد. ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستی پێکرد. هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی ناوچەی سیرین، شەوبۆ عەبدوڕەزاق قسەی کرد و وتی: "نەورۆز لە هەموو دانیشتوانی ناوچەکە و هەموو گەلان پیرۆز دەکەین، نەورۆز ڕۆژی سەرهەڵدانە و زیندووبوونەوەیە، نەورۆزی دیموکراسی لە هەموو گەلانی ناوچەکەدا پیرۆز دەکەین."

ئاهەنگەکە بە گروپە هونەریەکانی کەلتوور و هونەری سیرین دەستی پێکرد. بەردەوام دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" دەوترایەوە.

هاوکات بە ئامادەبوونی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆبانێ ئاگری نەورۆز لە بەردەم زانکۆی کۆبانێ کرایەوە.

هاوسەرۆکی زانکۆی کۆبانێ، شەڕڤان موسلیم، قسەی کرد و پیرۆزبایی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەریلا ئازادەکان و هەموو شەڕڤانان لە هەموو گەلانی ناوچەکە پیرۆز کرد و وتی: "با نەورۆزی ئەمساڵ بکەینە نەورۆزی ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، با بە ڕۆحی نەتەوەی دیموکراتیک نەورۆز پیرۆز بکەین."

ئاهەنگەکە بە شادی و سەما کردن درێژەی هەبوو.