ئەنجومەنی سەربازی باب ٢ چەتەی دەستگیرکرد

ئەنجومەنی سەربازی باب، ٢ ئەندامی چەتەکانی ئەلیەحفاد ١١٣ی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکی دەستگیرکرد کە هەوڵیان دەدا بچنە گوندی سکەری گەورەی ناوچەی ئەریمای باب.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە سەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی رایگەیاند کە لە کاتێکدا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرێمەکەیان بۆردومان ککردووە، دوو ئەندامی چەتەکانیان هەوڵیانداوە بچنە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئەنجومەنی سەرباززی باب و لەلایەن شەڕڤانانەوە دەستگیرکراون.

دەزگا پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆلینەوە کردووە. دوای لێپرسینەوە چەتەکان بۆ دادگا دەگوازرێنەوە.

ف.ق