ئەسەد مەرجی خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەردۆغان ئاشکرا کرد

بەشار ئەسەد سەرۆکی دەوڵەتی سوریا رایگەیاند، کاتێک دەوڵەتی تورک ئامادە بوو هێزەکانی بە شێوەیەکی ئاشکرا و بێدوودڵی لە خاکی سوریا بکشێنێتەوە، ئەو کاتە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورک کۆدەبێتەوە.

بەشار ئەسەد سەرۆکی دەوڵەتی سوریا بۆ ئاژانسی هەواڵی رییا نۆڤۆسی روسی قسەی کرد. ئەسەد دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لە مۆسکۆ، بە ئاژانسەکەی وتی، کاتێک دەوڵەتی تورک ئامادە بوو هێزەکانی بە شێوەیەکی ئاشکرا و بێدوودڵی لە خاکی سوریا بکشێنێتەوە، ئەو کاتە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورک کۆدەبێتەوە.

ئەسەدە ئاماژەی بە پشتگیری دەوڵەتی تورک بۆ گروپە چەتەکان کرد و ئەوەی خستەڕوو کە ئەنقەرە پێویستە ئیدی پشتگیری لە 'تیرۆر' نەکات.

ئەسەد وتی، " تاکە سیناریۆی کۆبونەوە لەگەڵ ئەردۆغان بەم شێوەیەیە."

سەرۆکی دەوڵەتی سوریا دەشڵێت، " ئەگەر نەبێتە هۆکاری کۆتاییهێنان بە شەڕی سوریا، ئەم کۆبوونەوانە چی سوودێکیان دەبێت؟"

ف.ق