ژنان لە چلاخا بە بۆنەی ٨ی مارس ڕێپێوانیان ئەنجامدا

بە بانگەوازی کۆنگرەی ستار بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، لە ناوجەی چلاخای کانتۆنی جزیر ڕێپێوان بەڕێوەچوو.

ڕێپێوانەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەکەوە بەرەو ناوەندی شار دەستی پێکرد. ژنان بە جلوبەرگی نەریتی ناوچەکەوە بەشداری ڕێپێوانەکەیان کرد و نووسراوی "بە ئیرادەی ژنێکی ئازاد کۆتایی بە سیاسەتە قڕکارییەکان، داگیرکاری و گۆشەگیری دەهێنین" هەڵکردبوو.

لە ناوەڕاستی ناوچەکە ڕێپێوانان گردبوونەوە. لە گردبوونەوەکەدا نەژە سەیفەدین ئەندامی دەستەی قوتابخانەکان و ئەندامی کۆنگرەی ستار قسەی کرد و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ سەر شارۆچکەی دێریک شەرمەزار کرد. هەروەها ٨ی مارسی لە ژان پیرۆز کرد.

نەژە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "لە ٨ی مارسدا ژنان یەکەم هەنگاوی خۆیان بەرەو گەشەپێدان، دادپەروەری و یەکسانی هەڵگرتووە، هەروەها ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کۆمەڵگادا ژنانی کردە پێشەنگ و فەرماندە."

نەژە سەیفەدین هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە و بۆ سەر دێریک بە تایبەتی شەرمەزار کرد و داوای لە گەل کرد دژی هێرشەکان بوەستنەوە.