'بە بەرخۆدان بە مسۆگەری بۆ عەفرین دەگەڕێینەوە'

ئەنجومەنی کانتۆنی عەفرین ڕایگەیاند، ئەوان بەرخۆدان دەکەن و داوایان لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کرد کە لەبارەی رووداوەکانی عەفرین هەستیار بن.

ئەنجومەنی کانتۆنی عەفرین لە کەمپی ڤەگەری ناوچەی شێراوا بۆ شەرمەزارکردنی کردەوەکانی بەرانبەر عەفرین ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوکرا کە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ عەفرین ئەوان بەرخۆدان دەکەن و داوایان لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کرد کە لەبارەی ڕووداوەکانی عەفرین هەستیار بن.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەکرا، لەگەڵ بانگەوازی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ لەم دۆخەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا دەوڵەتی تورک بەردەوامی بە هێرشەکانی بۆ سەر گەلی کورد دەدات.

هەروەها دەڵێت، ڕۆژانە هەڕەشەکان لەسەر گەلی عەفرین بەردەوامە کە لە ئاوارەییدا دەژین. گوندەکانی شەهبا بۆردومان دەکرێن و ئەوەش دەبێتە هۆی کۆمەڵکوژی.

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت، چەتەکانی و سەربازانی تورک گەلی عەفرین کە لە شارەکە ماون، دەکوژن و تیرۆریان دەکەن، پارەی گەل دەدزن، خەڵکی مەدەنی دەڕفێنن، گەل ئەشکەنجە دەکەن و ماڵ و موڵکیان تاڵان دەکەن.

هەروەها بەرهەمی مێژوویی تالان دەکەن، لە نەبی هۆری، ئەیندارا، تەل جدنرێس دیمۆگرافیا دەگۆڕن، زمان و کلتوری تورکی دەسەپێنن، ئایینی ئیسلام بە زۆر بەسەر ئێزدیەکاندا دەسەپێنن.

ئێمە وەک ئەنجومەنی گەلی عەفرین بێوەستان بەرخۆدان دەکەین و تا دەگەڕیینەوە بۆ عەفرین خەباتمان بەردەوامی پێدەدەین و ڕزگاری دەکەین و گەڕانەوەمان مسۆگەر دەکەین."

لە کۆتاییدا باسی ئەوەکرا کە بە بەرخۆدان بە مسۆگەری دەگەڕێنەوە بۆ عەفرین.

ف.ق