بەلانیکەمەوە ٩٠ چەتەی تری داعش لە دێرەزۆر کوژران

لە شەڕی شەڕڤانانی هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) لە شەعفە و سوس و بەری رۆژهەڵاتى هەجین بەلانیکەمەوە ٩٠ چەتەى داعش کوژران.

لە شەعفە و سوس و بەری رۆژهەڵاتى هەجین چەتەکانى داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەری شەڕڤانان و شەڕڤانان بەرەنگاریان بوونەوە و شەڕێکى قورس روویدا و لە ئەنجامدا شەڕڤانان هێرشی چەتەکانی عشیان تێکشکاند.

 سەرچاوەکانى هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) رایانگەیاند، لەو شەڕەدا چەندین بارەگاى چەتەکان و ٣ ئۆتۆمبێلی سوتەمەنیى چەتەکان تەقێنراونەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، بە لانیکەمەوە لەو شەڕەدا ٩٠ چەتەى داعش کوژراون و تەرمی ١٢ چەتەش لە گۆڕەپانى شەڕەکە لە چەتەکان بە جێماوە.

هەروەها شەڕڤانانى قەسەدە دەستیان گرت بەسەر چەندین جۆر چەک و  تەقەمەنیى چەتەکاندا.

تا ئێستاش شەڕ بە قورسی لەو هەرێمەدا بەردەوامیى هەیە.

ر.م