تورکیا و ناتۆ لە ئامستردام و بڕۆکسڵ شەرمەزار کران

لە ٢ چالاکیى جیاجیادا لە شارەکانی ئامستردام-ی پایتەختی هۆڵەندا و بڕۆکسڵ-ی پایتەختی  بەلجیکا داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین و پشتگیری ناتۆ لەو هێرشانە، شەرمەزار کران.

لە ٢ چالاکیى جیاجیادا لە شارەکانی ئامستردام-ی پایتەختی هۆڵەندا و بڕۆکسڵ-ی پایتەختی  بەلجیکا داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین و پشتگیری ناتۆ لەو هێرشانە، شەرمەزار کران.

ئامستردام

چالاکییەکە بە دەستپێشخەریی بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا (TJK-E – تەژەکە - ئەوروپا) ئەنجامدراو لە چالاکییەکەدا  سەدان پێڵاو لەسەر شەقام دانران. هەر پێڵاوێک هێمای کەسێکی مەدەنییە، کە لەو هێرشانەدا گیانی لەدەستداوە. لەسەر هەر پێڵاوێک ناوێک نووسرابوو.

لە چالاکییەکەدا بەیاننامەیەک خوێندرایەوە و دەستنیشان کرا، کە بە چەکی ناتۆ هاووڵاتییانی مەدەنی کوژراون و ئێمەش ئەو پێڵاوانە دەگرینە ناتۆ.

چالاکوانان ڕایانگەیاند، ئامانجی ئەوان لەم چالاکییە ئەوەیە، ئاماژە بەوهاووڵاتییانە بکەن کە بە چەکی ناتۆدەکوژرێن و بە تایبەت بە تانک-ی ئەڵمانی کە لە عەفرین بە کاردێت .

لە چالاکییەکەدا ئەو بەڵگانە بڵاوکرانەوە، کە دەری دەخات تانک-ی ئەڵمانی، لە هێرشی تورکیا و داعش بۆسەرعەفرین بە کار هاتووە.

بڕۆکسڵ

لە بڕۆکسڵ-ی پایتەختی بەلجیکا بۆ هەمان مەبەست چالاکی ئەنجامدرا. چالاکییەکە بە دەسپێشخەریی  پلاتفۆرمی خاوەنداریەتی لە عەفرینی لە ناوەندی شاری بڕۆکسڵ ئەنجامدرا. چالاکوانان داوای شکاندنی بێدەنگی وڵاتانی ڕۆژئاواییان کرد هەمبەر کوژرانی هاووڵاتیانی مەدەنی. لە بەردەم گەراجی ناوەندیی شاردا بە دانانی پێڵاو سەرەنجیان خستە سەر کۆمەڵکوژیی دەوڵەتی تورکیا بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی ناتۆ لە دژی هاووڵاتیانی عەفرین.